تۆمارکردنی هاوپەیمانێتیەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستی پێکرد

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق

K24 - هەولێر

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، تۆمارکردنی ئەو هاوپەیمانێتیانەی، دەیانەوێت بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا بکەن دەستی پێکرد.

عیماد جەمیل، ئەندامی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، فەرمانگەی کاروباری حزبەکان و قەوارە سیاسیەکان لە کۆمسیۆنی باڵا دەستی کردووە بەداواکاری تۆمارکردنی هاوپەیمانێتیەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان، کە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت.

کۆمسیۆنی باڵا ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆسەکە بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتیەکان بەڕێوە دەچێت، دەشڵێت: 250 هەزار کارمەند بەشداری سەر سندوقەکانی دەنگدان دەکەن.