داعش ئینته‌رنێتی موسڵ ڕاده‌گرێت
ته‌نها له بازنه‌یه‌كی ته‌سكدا كار ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
داعش له شاری موسڵ خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێتی له‌سه‌ر هاوڵاتیان راگرتووه و ته‌نها له بازنه‌یه‌كی ته‌سك و له ژێر چاودێری ووردی خۆیاندا كار ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگای موسڵ ڕایگه‌یاندووه ده‌زگایه‌كی تایه‌تی سه‌ر به چه‌كدارانی داعش، كه ناوی له خۆی ناوه " دیوانی ئه‌من، به نوسراوێكی فه‌رمی كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێتی ئاگادار كردووه‌ته‌وه خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت ڕابگرن.
له نوسراوه‌كه‌دا كۆمپانیاكان ئاگادار كراون كه هه‌موو جۆره خزمه‌تگوزاریه‌كی ئینته‌رنێت ڕابگرن، ته‌نانه‌ت ئینته‌رنێتی ماڵان و دووكان و شوێنه بازرگانییه‌كان و كۆمپانیاكان و هه‌موو سیسته‌مه گشتی و تایبه‌ته‌كانیش، ته‌نها له چه‌ند هۆڵێكی داخراودا كار بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه چاودێری بكرێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌م ڕێكارانه‌ی داعش بۆ ئه‌وه گیراوه‌ته‌به‌ر، تا بتوانن چاودێری به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت بكه‌ن و ڕێگه له خه‌ڵكی موسڵ بگرن كه زانیاری‌یان ده‌ست بكه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی موسڵ و ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش ڕووده‌ده‌ن.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی داعش پاش ئه‌وه دێت كه پێشتریش ئامێری سه‌ته‌لایتی له خه‌ڵكی ناوچه‌كه قه‌ده‌غه كردبوو، و سینی سه‌ته‌لایته‌كانی سه‌ر ماڵانی لادابوو.
ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه له شاری موسڵی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش، سیسته‌می ئینته‌رنێت له ڕێگه‌ی مانگی ده‌ستكرد به‌كار ده‌هێنرێت، پاش ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق بڕیاریدا كه ئینترنێت له‌و ناوچانه ببڕێت.
