سزای سێداره‌دان پرسی كورد به‌ره‌و كوێ ده‌بات
زیانمه‌ندی سه‌ره‌كی گه‌لی كورده
K24 ـ هه‌ولێر
پاش شكستی كوده‌تای سه‌ربازی له توركیا و ده‌ستگیركردنی كوده‌تاچییه‌كان و پلاندانه‌رانی، پرسی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌دان و جێبه‌جێكردنی بووه رۆژه‌ڤی سیاسی توركیا، كه له ئه‌گه‌ری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌م سزایه، به هه‌زاران گیراوی ساسی كورد ده‌كه‌ونه به‌ر مه‌ترسی سزای سێدارده‌دان.
سزای سێداره‌دان له توركیا له ساڵی 1984 تا ساڵی 2004 له یاسای سزادانی توركیادا جیگیر كرابوو. له ساڵی 2001 له یاسای تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌ی ساڵی 1984، سزای سێداره‌دان جێبه‌جێ نه‌ده‌كرا. له مانگی ئابی 2002 له ژێر ناوی هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌ڕ به مه‌رجه‌وه هه‌ڵگیرا، له رۆژی 7/5/2004، سزای سێداره‌دان له ده‌ستووری توركیا به یه‌كجاری هه‌ڵگیرا. له رۆژی 14/7/2004، ماده‌كانی تایبه‌ت به سزای سێداره‌دان له یاسای سزای توركیا هه‌ڵگیرا. به‌م شێوه‌یه سزای سێداره‌دان به یه‌كجاری له یاساكانی توركا هه‌ڵگیرا.
.jpg)
له یه‌كه‌م شه‌وی دوای كوده‌تای 15 ته‌موز، كاتێ كه ئه‌ردۆغان له ناو ئاپۆرای جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له شاری ئیستانبوڵ قسه‌ی ده‌كرد، هه‌ندێ له به‌شدارانی گردبوونه‌وه، به‌وتنه‌وه‌ی دروشم داوای گه‌ڕاندنه‌وه و جێبه‌جێكردنی سزای سێداره‌دانیان كرد، كه له ساڵی 2004ـه‌وه له چوارچێوه‌ی دۆسیه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی په‌كه‌كه، ئه‌م سزایه هه‌ڵگیراوه، راده‌ستكردنی ئۆجه‌لان به توركیا له ساڵی 1999 مه‌رجداركرابوو به هه‌ڵگرتنی سزای سێداره‌دان.
دووباره هاتنه‌وه‌ی پرسی سزای سێداره‌دان بۆ رۆژه‌ڤی سیاسی و دادوه‌ری توركیا، پاش هه‌وڵی كوده‌تای 15 ته‌موز، له كۆبوونه‌وه‌كانی نۆبه‌تی دیموكراسی به‌رزكرایه‌وه كه شه‌وانه خه‌ڵك دێنه سه‌ر شه‌قام و رۆژانه‌ش ده‌گه‌ڕینه سه‌ر ئیش و كاره‌كانیان.
.jpg)
پاش ئه‌وه‌ی كه توركیا له ژێر گوشاری رۆژئاوادا، به‌تایبه‌تی ویلاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سزای سێداره‌دان له چوارچێوه‌ی دۆسیه‌ی ئۆجه‌لان هه‌ڵگرت، ئه‌مجاره به شێوه‌یه‌كی جیدی و له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان باس له ئه‌گه‌ری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌دان ده‌كرێت و پشتگیرییه‌كی زۆریشی هه‌یه.
پێشتر، به‌ر له‌وه‌ی كه پرۆسه‌ی ئاشتی له نێوان ده‌وڵه‌ت و په‌كه‌كه، یان وردتر بڵێن له نێوان ئۆجه‌لان و میت به نوێنه‌رایه‌تی ئه‌ردۆغان ده‌ستپێبكات، ئه‌ردۆغان له چه‌ندین كۆبوونه‌وه باس له ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی سزای سێداره‌دان كردبوو و ئاماژه‌شی به‌وه دابوو كه خه‌ڵك داوا ده‌كات. به‌ڵام ته‌نیا له چوارچێوه‌ی قسه و شرۆڤه‌ی سیاسی راگه‌یاندنه‌كان مایه‌وه.

ئه‌ردۆغان له چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی CNN رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان سزای سێداره‌دان په‌سند بكات، وه‌ك سه‌رۆك كۆمار ئیمزای ده‌كات، كه پێشتر سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بینالی یلدرم و به‌كر بۆزداغ وه‌زیری دادی توركیا باسیان له پێویستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌دان كردبوو.
یلدرم له لێدوانه‌كانیدا سه‌باره‌ت به‌م پرس رایگه‌یاند تاوتوێی ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌ین، به‌ڵام به‌په‌له هیچ بڕیارێك ناده‌ین.

هه‌ڵوێستی ئۆپۆزسیۆن
داواكردنی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌دان، كاردانه‌وه‌ی جیاوازی ئۆپۆزسیۆن به‌دوای خۆیدا هێناوه.
پارتی گه‌لانی دیموكراتیك HDP به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك گه‌راندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌دان ره‌تده‌كاته، كه پێی وایه دژی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤه و په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا تێك ده‌دات.

پارتی گه‌لی كومار CHP هه‌ڵوێستێكی ناڕوونی هه‌یه. كه‌ماڵ كلچدارئۆغلو سه‌رۆكیCHP له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی پاش كوده‌تای 15 ته‌موز رایگه‌یاند له لیژنه‌كانی خۆمان تاوتوێی ئه‌م پرسه ده‌كه‌ین و پاشان هه‌ڵوێستمان بۆ رای گشتی ئاشكرا ده‌كه‌ین.

پارتی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی MHP پشتگیری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌دان ده‌كات كه پێشتر به‌رپرسان و په‌رله‌مانتارانی ئه‌م حزبه ره‌گه‌زپه‌ره‌سته چه‌ندینجار داوایان كردووه سزای سێداره‌دان بگه‌ڕێته‌وه كه به ئاشكرا داوای سێداره‌دانی ئۆجه‌لان و ته‌واوی ئه‌و كوردانه ده‌كه‌ن كه به خیانه‌تكردن له تورك تۆمه‌تباركراون.
ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی MHP له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر AKP ئاماده بێت، ئێمه‌ش ئاماده‌ین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له شوێنێكی تر رایگه‌یاند پێویسته به‌ڵێنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانمان له‌به‌ر چاو بگرین.
هه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه‌ی كه كاتی خۆی باخچه‌لی له ساڵی 2014 وه‌ك جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، هه‌ڵگرتنی سزای سێداره‌دان له‌ژێر گوشاری نێوده‌وڵه‌تی ئیمزای كرد.

هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی
به‌رپرسی په‌یوه‌ندیی ئه‌منی و ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند ئه‌و وڵاتانه‌ی كه سزای سێداره‌دان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، ناتوانن ببنه ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا. فێدریكا مۆگێرینی گوتی توركیا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا و مافی مرۆڤی ئه‌وروپایه و ناكرێت به‌بیانووی كوده‌تا سه‌روه‌ری یاسا پێشڵ بكات.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر زاری وته‌بێژانی كۆشكی سپی و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه، دژایه‌تی خۆیان له به‌رامبه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌دان ده‌ربڕیوه.
.jpg)
پرسی كورد
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌دان له توركیا هه‌رچه‌ند ته‌نیا له‌سه‌ر زمانی سیاسه‌تمه‌تداران و شاشه‌ی تی ڤی و لاپه‌ره‌ی رۆژنامه و ماڵپه‌ره‌كانه، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری سه‌رگرتنی، زیانمه‌ندی سه‌ره‌كی ئه‌م پرسه گه‌لی كورده كه ته‌واوی گیراوانی سیاسی كورد به تۆمه‌تی خیانه‌تكردن له زینداندان.
ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ باس ده‌كرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سزای سێداره‌دان، وشه‌ی خیانه‌تكردنه، كه به‌هۆیه‌وه ده‌یانه‌وێ پلاندانه‌رانی كوده‌تا له سێداره بده‌ن، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر سێداره‌دانی سێ چوار كه‌س، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری گیراوانی سیاسی كورد ده‌كه‌ونه به‌ر مه‌ترسی سزای سێداره‌دان و له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌موویان عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی په‌كه‌كه كه له دوورگه‌ی ئیمراڵی له زیندان دایه
