ویكیلیكس له توركیا ڕاگیرا
كه‌س ناتوانێت بیبینێت
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا، پێگه‌ی "ویكیلیكس" كه تایبه‌تمه‌نده به ئاشكراكردنی "به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كان" له توركیا ڕایانگرتووه و فیلته‌ریان كردووه، پاش ئه‌وه‌ی هه‌زاران نامه‌ی ئه‌لیكترۆنی ئه‌ندامانی "پارتی داد و گه‌شه‌پێدان" ی به سه‌رۆكایه‌تی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بڵاوكرده‌وه.
ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندی و گه‌یاندنی توركیا، كه به‌رپرسه له چاودێریكردنی ئینته‌رنێت، ڕایگه‌یاندووه پێگه‌ی ویكیلیكس ڕاگیراوه و فیلته‌ر كراوه، و هۆكاری فیلته‌ركردنی پێگه‌كه‌شی بۆ ڕێكارێكی گارگێڕی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ش به‌رده‌وام له‌كاتی فیلته‌ركردنی پێگه‌كاندا له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌زگایه‌وه به‌كارده‌هێنرێت.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی توركیا له كاتێكدایه، پێشتر پێگه‌ی " ویكیلیكس" ڕایگه‌یاندبوو" نزیكه‌ی " 300 " نامه‌ی ئه‌لیكترۆنی ئه‌ندامانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیا، له پێگه‌كه‌یان بڵاوده‌كه‌نه‌وه، نامه‌كانیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ "762" ئه‌ندامی ئه‌و حزبه و له نێوان ساڵه‌كانی 2010 تا 2016 نێردراوون و به‌ڵگه‌نامه‌ی حزبهكشی تێدایه.