هه‌شت نهێنی كوده‌تای توركیا
له كوردستان24 ببینه
K24 – هه‌ولێر
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه فه‌رمانده‌یی سوپای توكیا زانی كوده‌تا ده‌كرێت و رێوشوێنی گرته‌به‌ر، بۆ ئه‌ردۆغان و یلدرمی ئاگادارنكرده‌وه؟
رۆژنامه جمهوورییه‌تی توركیا نهێنییه‌كانی كوده‌تای سه‌ربازی توركیا ئاشكرا ده‌كات، كه چه‌ندین پرسیار به‌دوای خۆیدا هێناوه و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامه‌كانیان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی كه نهێنییه‌كانی ئاشكرا بكرێت.
- بۆ ئه‌ردۆغان و یلدرم ئاگادار نه‌كران؟
راوێژكاری ده‌زگای هه‌واڵگری میت هاكان فیدان كاتژمێر 16.00 ئێواره‌ی شه‌وی كوده‌تا، فه‌رمانده‌ی سوپای توركیا له ئه‌گه‌ری روودانی كوده‌تای سه‌ربازی ئاگادار كرده‌وه، بۆ سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆك وه‌زیران بینالی یلدرم ئاگادار نه‌كرانه‌وه؟

- بۆ سه‌رۆك كۆماریان نه‌پاراست؟
سه‌رۆك كۆماری توركیا له چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی CNN رایگه‌یاند كاتژمێر 20:00 له لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگرییه‌وه له هه‌وڵی كوده‌تا ئاگادار كراوه‌ته‌وه. له ماوه‌ی كاتژمێر چوار تا هه‌شت، بۆ ماوه‌ی چوار كاتژمێر چی روویدا؟ بۆ چاوه‌ڕوانی كرا؟ سه‌رۆك كۆمار كه به‌یه‌كه‌م ئامانجی كوده‌تا دیاریكرابوو، بۆ بۆ شوێنێكی ئه‌من نه‌گواسترایه‌وه؟

- زانیارییه‌كان له فه‌رمانده‌یی سوپاوه بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆی ته‌شه‌نه‌كرا؟
میت كه به ئیراده‌ی سیاسی خۆی راسته‌وخۆ زانیاری دایه فه‌رمانده‌ی سوپای تورك، ئه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری، ئه‌گه‌ری روودانی مه‌ترسییه‌كی دیكه هه‌بوو. ئه‌گه‌ر فه‌رمانده‌ی سوپا و فه‌رمانده‌كانی هێزه‌كانی وشكایی، هه‌وایی و زه‌مینی به‌شێك بوان له كوده‌تا، ئه‌وده‌م چی رووده‌دا؟

- فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان چ كارێكیان له زه‌ماوه‌ند هه‌بوو؟
سه‌ره‌ڕای بوونی رێنمایی فه‌رمانده‌یی سوپا بۆ هه‌ڵنه‌ستانه‌وه‌ی فڕۆكه و كۆپته‌ر و هه‌روه‌ها ده‌رنه‌كه‌وتنی تانك و ئۆتۆمبێلی زرێپوش له بنكه‌ی سه‌ربازییه‌كان، فه‌رمانده‌كانی هێز له رۆژێك وه‌ها نائاساییدا، له زه‌ماوه‌ند، پشوو، یان ئۆفیسی كار چی كارێكیان هه‌بوو؟

- سه‌رۆك وه‌زیران له ماڵی خۆی و وه‌زیران له "فه‌وزی" بابا
له شه‌وی كوده‌تای سه‌ربازی، سه‌رۆك وه‌زیران بینالی یلدرم له ماڵی خۆی له ناوچه‌ی توزلا بوو، وه‌زیرانی سه‌ره‌كی له سامسون له رێستورانتی فه‌وزی بابا سه‌رقاڵی خواردن بوون. راوێژكاری میت، فیدان كه راسته‌وخۆ سه‌ر به سه‌رۆكوه‌زیرانه، بۆ ئاگاداری نه‌كرده‌وه؟

- سه‌ره‌ڕای هۆشداری ده‌زگای هه‌واڵگری، بۆ په‌رله‌مان نه‌پاریزرا؟
هه‌ر پاش ئه‌وه‌ی كه میت، فه‌رمانده‌ی سوپا ئاگادار كرده‌وه، سوپا په‌یامی هۆشداری بڵاوكرده‌وه و هه‌ر جۆره بزاوتنێكی هه‌وایی و زه‌مینی قه‌ده‌غه‌ی كرد، به‌ڵام بۆ ریوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی باڵاخانه‌ی هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، میت و هێزی تایبه‌ت نه‌گیراوه به‌ر؟

- بۆ ئه‌ندامانی سوپا نه‌خرانه ژێر چاودێری
پێشتر به‌هۆی دۆسیه‌ی جاسوسی سه‌ربازی له ئێزمیر له‌ناو سوپادا، ئۆپه‌راسیۆنێك له دژی ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی گوله‌ن به‌ڕێوه‌چوو، كه هه‌ندێكیان بۆ ده‌ره‌وه ڕایان‌كرد، ئه‌وانه‌ی دیكه كه مانه‌وه، بۆ نه‌خرانه ژێر چاودێری، بۆ ئه‌وه‌ی كه ده‌ست به چالاكی وه‌ك كوده‌تا نه‌كه‌ن.

- دوو كۆپته‌ر بێ سه‌روشوێنن
وه‌زیری به‌رگری توركیا فكری ئیشك رایگه‌یاند هیچ كه‌ره‌سته‌یه‌كی هێزی هه‌وایی یان ده‌ریایی بزر نه‌بووه، به‌ڵام دواتر ئاشكرا بوو كه دوو كۆپته‌ر بێ سه‌روشوێنن و له شه‌وی كوده‌تا بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و هۆتێله له مارماریس له باشووری رۆژئاوای توركیا به‌كارهێنران، كه ئه‌ردۆغان تێیدا بوو. وه‌زیری به‌رگری ئاگاداری كه‌ره‌سته سه‌ربازییه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی نییه؟
