سيخوڕێكى ئێران له‌ ئه‌ڵمانيا ده‌ستگيركرا

ئەڵمانیا ئێرانییەکی بە تۆمەتی سیخوڕی بە 4 مانگ زیندان سزا دا.

K24 – هه‌ولێر:

ئەڵمانیا ئێرانییەکی بە تۆمەتی سیخوڕی بە 4 مانگ زیندان سزا دا.

دادگایەکی ئەڵمانیا هاووڵاتییەکی ئێرانی بە تۆمەتی سیخوڕی لە رێکخراوی موجاهدین بۆ ئێران بە 4 مانگ زیندان سزا دا.

ئاژاسنی هەواڵی ئەڵمانیا، بڵاويكرده‌وه‌ تۆمەتباری تەمەن 23 ساڵی ئێرانی چەند مانگ سیخوڕیی لەسەر ئۆپۆزيسیۆنی ئێرانی کردووە و زانیارییەکانی لەبەرامبەر پارەدا خستووەتە بەردەست دەزگا ئەمنییەکانی ئێران.

تۆمەتبارەکە گوتوویەتی: ساڵی 2015، نزیکەی 22 هەزار يۆرۆى لە دەزگا هەواڵگرییەکانی ئێران وەرگرتووە.

میدیای ئەڵمانی پێشتر رایانگەیاندبوو لەگەڵ ئەو تۆمەتبارە کەسێکی دیکەش بە تۆمەتی سیخوڕی دەستبەسەرکراوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست لە لایەن داداگاوە دۆسیەکەی داخراوە.