شه‌مخانى: دژى كوده‌تا بووين

عەلی شەمخانی سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە گفتووگۆی لەگەڵ سایتێکی هەواڵدەری لوبنان سەبارەت بە ھەڵوێستی تاران لەمەڕ كودەتای توركیا گوتی: تاران وەك ھەندێك لە وڵاتانی ناوچەکە ھەڵوێستی پێچەوانەی نەبووه‌.

K24 – هه‌ولێر:

بە گوتەی شەمخانی چەند وڵاتێکی ناوچەکە بەدوای بەرژەوەندیدا دەگەڕێن، بەڵام ئێمە لە سەرەتاوە دژی كودەتاكە وەستاینەوە و پێمانوایە ئەوە ژێر پێ خستنی بنەماكانی دیموكراسییە.

شەمخانی ئاماژەی بۆ ھیچ وڵاتێك نەکرد، بەڵام گوتی: لە ناوچەکەدا چەند وڵاتێكی تائيفی و بە میراتوەرگرتوومان ھەیە و ھەڵوێستی ئێمە لە ھی ئەوان جیاواز بوو.

ھاوكات رۆژی رابردوو حەسەن رووحانی سەرۆك كۆماری ئێران لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا كودەتاكەی ئیدانە كرد و  بەشێك لە وڵاتانی خاوەن ھێزی ناوچەکەی بە ھۆكاری ناسەقامگیری وڵاتانی ئیسلامی ناوبرد.