تاران: گۆڕان ره‌تده‌كه‌ينه‌وه
گوتيشى: ئێران لە ھەوڵەكانی بۆ رووبەڕووبوونەوە له‌گه‌ڵ ئيسرائيل و گرووپە تەكفیرییەكان لە ناوچەكەدا بەردەوام دەبێت.
K24 – هه‌ولێر:
ئەمیر عەبدوڵڵاھیان راوێژكاری وەزیری دەرەوەی ئێران، بە كەناڵی فەرمی ئێرانی راگەیاند، سیاسەتەكانی ئێران لە ناوچەکە لە لایەن وەزارەتی دەرەوە ناگۆڕێت و هه‌ر چه‌شنه گۆڕانكارييه‌ك له سياسه‌تى ده‌ره‌وه ره‌تده‌كرێته‌وه و سه‌ره‌نجام ھەموو شتێك دەبێت لە لایەن رێبەری ئێرانەوە پەسەند بكرێت.
عەبدوڵڵاھیان ھەموو دەنگۆكان سەبارەت بە گۆڕینی سیاسەتی دەرەوەی ئێران رەتكرده‌وه و گوتيشى: ئێران لە ھەوڵەكانی بۆ رووبەڕووبوونەوە له‌گه‌ڵ ئيسرائيل و گرووپە تەكفیرییەكان لە ناوچەكەدا بەردەوام دەبێت.
بە گوتەی عەبدوڵڵاھیان ئەمریكا و چەند وڵاتێكی ناوچەکە بەھۆی سیاسەتە ھەڵەكانیان زیانێکی زۆریان بە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست گەیاندووە.
بە گوتەی عەبدوڵڵاھیان ئێران نەیھێشت داعش لە رێگەی عێراقەوە دزە بكاتە ناو خاكی ئێران و قاسم سولەیمانی یارمەتی دەوڵەتی سووریا و عێراقی داوە.