جانێت یەڵن: ئەمەریکا و چین پێویستە راستەوخۆ لە بارەی نیگەرانییە ئابوورییەکان گفتوگۆ بکەن  

جانێت یەڵن
جانێت یەڵن

K24 - هەولێر

وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا لە پەکینی پایتەختی چین رایگەیاند، ئەمەریکا و چین پێویستە راستەوخۆ گفتوگۆ بکەن، ئەگەر نیگەرانییان لە هەر جۆرە پراکتیزەیەکی ئابووری هەبێت و هاوکاری یەکتر بکەن لە بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوادا.

جانێت یەڵن، وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا لە میانی دیداری لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیرانی هیندستان کە بەرپرسی دۆسییە ئابوورییەکانە، گوتی: کاتێک نیگەرانیمان هەیە سەبارەت بە هەندێک پراکتیکی ئابووری، دەبێت راستەوخۆ بیگەیەنین و ئەو کارەش ​​دەکەین.

یەڵن لە دایویوتایی کە بارەگای میوانداری حکومەتی چینە لە پەکین رایگەیاند: ئێمە لە ساڵی 2022دا، گەیشتوینەتە ئاستێکی پێوانەیی بازرگانی، سەرەڕای ناکۆکییەکانی ئەم دواییە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە بوارێکی زۆر هەیە بۆ کۆمپانیاکانمان بۆ ئەوەی بەشداری لە بازرگانی و وەبەرهێنان بکەن.

لە وەڵامی ئەم لێدوانانەدا جێگری سەرۆک وەزیرانی چین رایگەیاند، کە وڵاتەکەی پەشیمانە لە رووداوە چاوەڕواننەکراوەکان کە زیانیان بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمەریکا گەیاندووە.

گوتیشی: "بەداخەوە بەهۆی هەندێک رووداوی پێشبینینەکراوی وەک بابەتی باڵۆنەکە، هەروەها هەندێک کێشە لە جێبەجێکردنی ئەو کۆدەنگییەی، کە سەرۆکی هەردوو وڵات لە لوتکەی ساڵی رابردوودا هەبووە.

هەروەها لە میانی گەشتەکەیدا یەڵن چاوی بە پان گۆنگشێنگ کەوت کە بەرپرسێکی بانکی گەلی چینە.