جەزائیرییەکان زیاتر لە 30 ملیۆن یۆرۆیان لە داواکردنی ڤیزای شنگن خەرج کردووە

دراوی یۆرۆ
دراوی یۆرۆ

K24 - هەولێر

ماڵپەڕێکی ئەلیکترۆنی تایبەتمەند ئاشکرایکرد، جەزائیرییەکان لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە 31 ملیۆن یۆرۆیان تەنها لە رسوماتی داواکردنی ڤیزای شنگن خەرج کردووە.

بە گوێرەی ماڵپەڕی شنگن ڤیزا ئینفۆ، جەزائیرییەکان لەساڵی 2022دا، زیاتر لە 392 هەزار داواکاری ڤیزەیان پێشکەشکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تێچووی داواکاری ئەو ڤیزایانە 31.3 ملیۆن یۆرۆ بووە، کە دەکاتە 4.6 ملیار دیناری جەزائیری.

ماڵپەڕەکە راشیگەیاند، ئیسپانیا لە یەکەم ئەو وڵاتانە دێت کە جەزائیرییەکان داواکاریی ڤیزایان پێشکەش کردووە، واتا لە 26% ی کۆی گشتی داواکاری ڤیزاکان لە کونسوڵخانەی ئیسپانیا بووە.

Fly Erbil Advertisment