ڤیدیۆ..ناسناوی لوتكه‌ی "شه‌رمنی و ئاستبه‌رزی"ـیان پێبه‌خشی
كاردانه‌وه‌ی كچه یاریزانێكی هەڵبژاردەی کۆریای باشوور دوای تۆماركردنی گۆڵێك له سۆشیاڵ میدیا ده‌نگی دایه‌وه، ناسناوی "لوتكه‌ی شه‌رمنی، لوتكه‌ی جوانی و ئاستبه‌رزی"ـیان پێبه‌خشی.
لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ بەشداریکردن لە مۆندیالی خانمانی 2023 كه بڕیاره له كۆتایی ئه‌م مانگه لە ئوسترالیا و نیوزلەندا به‌ڕێوه‌بچێت، لە یارییه‌كی دۆستانەدا هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی كۆریای باشوور و هه‌ڵبژارده‌ی هایتی رووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌وه، له‌و یارییه‌دا كۆریا به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له هایتی برده‌وه.
له خوله‌كی 81، جانگ سیلجی گۆڵی بردنەوەی به لێدانێكی به‌هێز له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا بۆ کۆریای باشوور تۆمار کرد، ئه‌و كچه یاریزانه دوای تۆماركردنی گۆڵه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر شەرمنانە ده‌ركه‌وت و سه‌رنجی میدیایه‌كانی به‌دوای خۆیدا راكێشا، ڤیدیۆی گۆڵه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له سۆشیاڵ میدیا بڵاوكرایه‌وه.
جانگ سیلجی یه‌كه‌مین كچه یاریزانی كۆریای باشووره له ئیسپانیا یاریی ده‌كات و یاریزانی ریال مه‌دریده، یه‌كه‌مین به‌رگریكاری كۆریایه له ئه‌ورووپا یاریی ده‌كات.
هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای باشوور به سه‌ركردایه‌تی جانگ سیلجی له مۆندیالی خانمانی 2023 له كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌م هاوشانی كۆلۆمبیا، مێكسیك و ئه‌ڵمانیا یاریی ده‌كات، له یه‌كه‌مین یاریدا له 25ـی ئه‌م مانگه له سیدنی پایته‌ختی ئوسترالیا به‌رامبه‌ر كۆلۆمبیا یاریی ده‌كات.
لاعبة المنتخب الكوري الجنوبي تحصد تفاعلًا بسبب خجلها بعد تسجيلها الهدف 😂💕
— Gorgeous (@gorgeous4ew) July 9, 2023
pic.twitter.com/K99c3kkZTU