له پشكنینی ره‌گه‌زی بۆ به‌شداریكردن له مۆندیالی خانمان شكستی هێنا
پێشتر یاریزانی بۆكسێن بووه و له‌گه‌ڵ كوڕان تۆپی پێی كردووه
سەرەڕای ئەوەی لە پشكنیكی ڕەگەزیدا بۆ به‌شداریكردن له مۆندیالی خانمان شکستی هێنا، بەڵام باربارا باندا کاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی زامبیا ڕێگەی پێدرا بەشداری لە جامی جیهانی ئافرەتان بکات. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه باربارا پێشتر بۆکسێنەر بووە، له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیشیدا لەگەڵ کوڕەکان یاری تۆپی پێی کردووە.
ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی له راپۆرتێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، باربارا باندا کاپتنی زامبیا لەم مانگەدا ڕێگەی پێدراوە بەشداری مۆندیالی خانمانی 2023 بكات كه بڕیاره له كۆتایی ئه‌م مانگه به هاوبه‌شی ئوسترالیا و نیوزلەندا میوانداریی پاڵه‌وانێتییه‌كه بكه‌ن، سەرەڕای ئەوەی پێشتر باربارا له پشكنینی دیاریكردنی ره‌گه‌زیدا شكستی هێنابوو، به‌وپێیه‌ی ره‌گه‌زی نێرینه له باربارا زیاتره.
بەگوێرەی میدیا به‌ریتانییه‌كه، كاتێك هەینی ڕابردوو لە یارییەکی دۆستانەدا زامبیا بە ئەنجامی 3-2 لە ئەڵمانیایان برده‌وه، له‌و یارییه‌دا باربارا دوو گۆڵی بۆ زامبیا تۆمار کرد، ئه‌مه‌ش زیاتر گومانه‌كانی له‌سه‌ر ره‌گه‌زی زیاتر بوو. پێشتر به‌شداریكردنی له جامی نەتەوەکانی ئەفریقیای 2022ـی له‌سه‌ر قەدەغەکرا.
ده‌یلی مه‌یل له به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن هۆرمۆنی سێکسی پیاوانه، زیاتر له ره‌گه‌زی نێرینه‌دا گه‌شه‌ی ده‌كات و ئێسكه‌كانی مرۆڤ پته‌و ده‌كات و ماسولكه‌كانیش به‌هێزتر ده‌كات و زیاتریش له پیاوان رووده‌دات، رێژه‌ی ئه‌م هۆڕمۆنه له باربارا به‌رزه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش فیفا رێگه‌ی به باربارا داوه به‌شداریی له جامی جیهانی خانمانی 2023 بكات.
ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، پێش بەڕێوەچوونی مۆندیالی خانمانی 2011 لە ئەڵمانیا، فیفا پزیشكێكی راسپاردبوو بۆ ئه‌وه‌ی پشكنین بۆ ئه‌ندامی زاوزێی خانمه یاریزانه‌كان بكات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه شێوازی پشكنینه‌كان بۆ ده‌ستنیشانكردنی ره‌گه‌زی له لایه‌ن خانمه یاریزانه‌كانه‌وه ره‌خنه‌ی زۆری لێ گیراوه.
فیفا ره‌خنه و نیگه‌رانییه‌كانی خانمه یاریزانه‌كانی له‌به‌رچاوگرتووه و له ئێستادا زیاتر له رێگه‌ی پشكنینی ترشی ناو‌کی یان پشکنینی خوێن، ره‌گه‌زی یاریزانه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كرێت، تەنها لە بارودۆخێكی ده‌گمه‌ن و حاڵه‌تێكی گوماناوی، فیفا پشت به پشكنینی ئه‌ندامی زاوزێی خانمان ده‌به‌ستێت.
باربارا باندای تەمەن 23 ساڵ، وەک هێرشبەر لە یانەی شەنگەهای چینی یاری دەکات، لە ساڵی 2016ـەوە یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی زامبیا ده‌كات و تا ئێستا 30 گۆڵی بۆ وڵاته‌كه‌ی كردووه، سەرەڕای بەشدارینەکردنی لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقای 2022، به‌ڵام باربارا بەشداریی یارییەکانی ئۆڵمپیكی 2020ـی کرد، له تۆكیۆ هاتریكی كرد و مێژووی بۆ وڵاته‌كه‌ی تۆمار كرد.
پێشتر باربارا وه‌كو بۆكسێنه‌رێك به‌شداریی له چه‌ندان پاڵه‌وانێتی كردووه، پێنج خه‌ڵاتی له بۆكسێن بردووه‌ته‌وه، دواتر ڕوویكرده یاریی تۆپی پێ.
باربارا لە لوساکای پایتەختی زامبیا لەدایکبووە، له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیدا لەگەڵ کوڕان یاری تۆپی پێی کردووە، ئێستاش باربارا له‌گه‌ڵ زامبیا به‌شداریی له مۆندیالی خانمان ده‌كات و لە قۆناغی کۆمەڵەکان هاوشانی ئیسپانیا، کۆستاریکا و ژاپۆن یاریی ده‌كات، یه‌كه‌مین یارییان له 22ـی ئه‌م مانگه ده‌كه‌ن.