نوێترین ده‌نگۆیه‌كانی ئه‌م به‌یانییه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان
* چێڵسی ئینگلیزی بڕیاریی كۆتایی داوه و ده‌یه‌وێت پیێر ئۆبامیانگی هێرشبه‌ری گابۆنی بفرۆشێت و له‌گه‌ڵ چه‌ند یانه‌یه‌كی سعوودیه له گفتووگۆدایه، ئیتیفاقی سعوودیه له هه‌مووان زیاتر ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه ده‌كات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئۆبامیانگی ته‌مه‌ن 34 ساڵ نرخی له بۆرسه‌ی یاریزانان ته‌نیا چوار ملیۆن یۆرۆیه - ده‌یلی مه‌یل
* ئینته‌ر میلان له‌گه‌ڵ (یان بیسێك) یاریزانی دڵی به‌رگری یانه‌ی ئارهاسی نه‌رویجی گه‌یشته رێككه‌وتن، گرێبه‌سته‌كه‌ی تا 2028 ده‌بێت، ئینته‌ر میلان له 3 ساڵ حه‌وت ملیۆن یۆرۆ ده‌بێت بداته یانه نه‌رویجییه‌كه له‌گه‌ڵ 500 هه‌زار یۆرۆی دیكه به گوێره‌ی ئاست و نازناوه‌كان – فابریزیۆ رۆمانۆ
* یانه‌ی لیدز یونایتد رازیبووه راسمس كرستێنسێنی به‌رگریكاری لای راستی دانیماركی بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز به‌خواستن بداته رۆمای ئیتاڵیا – فابریزیۆ رۆمانۆ
* ئه‌مڕۆ ئه‌یسی میلانی ئیتاڵیا گواستنه‌وه‌ی كریستیان پولیسیچی ناوه‌راستكاری ئه‌مریكی یانه‌ی چێڵسی راده‌گه‌یه‌نێت، به گرێبه‌ستێك تا 2027، نرخی ئه‌م یاریزانه ته‌مه‌ن 24 ساڵه له بۆرسه‌ی یاریزانان 25 ملیۆن یۆرۆیه - فابریزیۆ رۆمانۆ
* رۆدریگۆ مۆرینۆی هێرشبه‌ری ئیسپانی ته‌مه‌ن 32 ساڵه‌ی یانه‌ی لیدز یونایتد له‌گه‌ڵ یانه‌ی ره‌یانی قه‌ته‌ری نزیك بووه‌ته‌وه و به‌رامبه‌ر 3 ملیۆن یۆرۆ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه ئینگلیزییه‌كه هه‌ڵوه‌شانده‌وه، نرخی له بۆرسه‌ی یاریزانان 6 ملیۆن یۆرۆیه - ماركا
* ڕه‌یان شه‌رقی ناوه‌راستكاری ته‌مه‌ن 19 ساڵه‌ی به ڕه‌سه‌ن جه‌زائیری، ئۆفه‌رێكی له یانه‌ی چێڵسی پێگه‌یشتووه، ئه‌م یاریزانه كه یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی فه‌ره‌نسا ده‌كات نرخی له بۆرسه‌ی یاریزانان 30 ملیۆن یۆرۆیه - لكیپ
* پۆڵ پۆگبا ناوه‌راستكاری فه‌ره‌نسی یانه‌ی یوڤێنتۆس له خولی سعوودیه ئۆفه‌رێكی پێگه‌یشتووه به به‌های 128 ملیۆن پاوه‌ند بۆ 3 ساڵ – لاگازێتا دیللۆ سپۆرت
* دانی ڤان دی بیك ناوه‌راستكاری هۆڵه‌ندی له جێهێشتنی مانچێسته‌ر یونایتد نزیك بووه‌ته‌وه، ئۆفه‌ری له یانه‌كانی نۆتینگهام فۆڕێست، وۆڵڤرهامتن و كریستاڵ پاڵاس پێگه‌یشتووه - سه‌ن
* یانەی هیلالی سعوودی لەگەڵ یانەی لازیۆی ئیتاڵیا گەیشتنە رێکەوتن لەسەر گواستنەوەی میلینکۆڤیچ ساڤیچ ناوەڕاستکاری سڕبی، ئەو یاریزانە بۆ ماوەی دوو ساڵ تاوەکو ساڵی 2026 بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانە سعوودیەکەوە دەکات، ساڤیچ لە دوای رۆبێن نێڤێز و خالیدۆ کۆلیبالی دەبێتە سێیەم گرێبەستی گرانبەهای ئەم هاوینە یانەی هیلالی سعوودیە – فابریزیۆ رۆمانۆ
* بارسێلۆنا ئۆفه‌رێكی له خولی سعوودیه‌وه بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له هێرشبه‌ری به‌رازیلی رافینیا پێگه‌یشتووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی نرخ و ناوی یانه‌كه ئاشكرا بكات، كارگێری بارسێلۆنا پێشوازی له‌و ئۆفه‌ره كردووه، چونكه مووچه‌ی ئه‌و یاریزانه به‌رزه و یاریزانه‌كه‌ش له یانه‌كه ئاسووده نییه - سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا