تەندروستی سلێمانی: یەكەم تووشبووی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی چاك بووەوە

K24 - هەولێر:

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە: ئەو هاووڵاتییەی هەفتەی رابردوو وەك یەكەم تووشبووی تای خوێنبەربوون لە پارێزگای سلێمانی راگەیەندرا، لەدوای وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانە چاك بووەوە و رەوانەی ماڵەوە كرایەوە.

وەک لە راگەیەندراوەکەی تەندروستی سلێمانیدا هاتووە، یەكەم تووشبووی تای خوێنبەربوون لە پارێزگاری سلێمانی، ژنێكی تەمەن 45 ساڵی خەڵكی شارۆچكەی چوارقوڕنە بووە.

ئاماژە بەوەشدراوە، لەدوای وەرگرتنی چارەسەر و باشبوونی باری تەندروستی، ئەمڕۆ لەلایەن بەڕێوەبەر و پزیشك و ستافی نەخۆشخانەی شار بە چەپكەگوڵ ماڵئاوایی لێكرا و رەوانەی ماڵەوە كرایەوە.