به‌شار مه‌تی وه‌رده: پاتریاركی كه‌نیسه‌ی كلدانی، پاتریاركی ئێمه‌یه

K24 - هەولێر:
به‌شار مه‌تی وه‌رده سه‌رۆكی ئه‌ساقیفه‌ی كه‌نیسه‌ی كلدانی له هه‌ولێر، له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌نووسی رایده‌گه‌یه‌نێت، پاتریاركی كه‌نیسه‌ی كلدانی له عێراق و جیهان، پاتریاركی ئێمه‌یه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، پێویسته حكومه‌تی عێراق روونكردنه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆك كۆمار بدات.
باسی له‌وه‌شكرد، كڵێسا به‌شێك نییه له كێشه‌كان.
هه‌ر ئه‌مڕۆ پاتریاركی كه‌نیسه‌ی كلدانی له‌عێراق و جیهان رایگه‌یاند، بڕیاریانداوه له به‌غدا بكشێنه‌وه و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان بۆ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان بگوازنه‌وه.
كاریدیناڵ لویس ساكۆ پاتریاركی كه‌نیسه‌ی كلدانی له عێراق و جیهان په‌یامێك ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك كۆمار، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و گه‌لی كریستیان له‌عێراق كرد و تێیدا رایگه‌یاند، له‌لایه‌ن كه‌تایبی بابیلۆن رووبه‌ڕووی هه‌ڵمه‌تێكی ناڕه‌واو سووكایه‌تیكردن بوونه‌ته‌وه. كشانه‌وه‌ی مه‌رسومی كۆماری رووداوێكه له‌عێراقدا وێنه‌ی نه‌بووه، ئه‌و هه‌موو رووداوه چاره‌نووسسازانه نازانین كه‌ی كۆتاییهان دێت و له دادگاش له‌سه‌ر داوا‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بن.
گوتبووشی، ئەم بڕیارە درا بۆ بەدیهێنانی خواستی بابليۆن بە دەرکردنی فەرمانێک کە ره‌یان سالم دۆدا بە بەرپرسی ئەوقافی کڵێسا و ئەسوانی خوشکی وەک جێگری دەستنیشان بكه‌ن، هه‌روه‌ها سەرمەدی خوشكیشی بكرێته بەرپرسی دارايي و وەسامەی برای بكرێته بەرپرسی پاراستن له دەشتی نەینەوا و له ماڵی كریستیانه‌كان لە تلکیف پاره كۆبكه‌نه‌وه.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، مەسیحییەکانی عەنکاوە، گردبوونەوەیەکی نارەزاییەتییان دژی هەڵوەشاندنەوەی مەرسومێکی سەرۆککۆمار ئەنجامدا لە دژی پاتریارک کاردیناڵ لویس ساکۆ، داوایان لەسەرۆکایەتی کۆمار کرد، مەرسومەکە هەڵوەشێنێتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوای ئەوەی لە ژمارەی (4727)ـی رۆژنامەی وەقایعی عێراق لە (3ـی تەمموزی 2023)، سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بە مەرسوومی ژمارە (31) بڕیاری کشانەوەی مەرسومی ژمارە (147)ـی ساڵی 2013 بڵاوکردووەتەوە کە تایبەتە بە کاردینال پاتریارک لویس رافایل ساکۆ، لە روونکردنەوەیەکدا لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند، کشانەوەی مەرسوومی سەرۆکایەتی زیان بە پێگەی ئایینی یان یاسایی کاردینال لویس ساکۆ ناگەیەنێت چونکە لەلایەن قەداسەتی پاپا فرەنسیس و کڵێسا‌ی کاسۆلیکییەوە ئەو پلەی پاتریارکی کڵێسا‌ی کلدانی عێراق و جیهانی پێبەخشراوە.