دێکلان رایس بووە گرانبەهاترین یاریزان لە بازاڕی گواستنەوەی ئەم هاوینەی یاریزانان

دێکلان رایس
دێکلان رایس

یانەکان لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان بە گرێبەستی گرانبەها ریزەکانییان بەهێز دەکەن لەپێناو رکابەرییەکی بەهێز لە وەرزی نوێی خولەکان بۆ بردنەوەی نازناوەکان.
ئارسێناڵ بە گواستنەوەی دێکلان رایس ریکۆردی لەم هاوینە تۆمار کرد و ئەم یاریزانەی لە وێست هام یونایتدەوە بەرامبەر 117 ملیۆن یۆرۆ گواستەوە ریزەکانی، رایس بووە گرانبەهاترین یاریزان لە مێژووی ئارسێناڵ.

گرانبەهاترین گرێبەستەکانی ئەم هاوینە:

1- دێکلان رایس لە وێست هام یونایتد بۆ ئارسێناڵ 117 ملیۆن یۆرۆ
2- جود بێلینگهام لە بۆرووسیا دۆرتمۆند بۆ ریاڵ مەدرید 103 ملیۆن یۆرۆ
3- کای هاڤێرتز لە چێڵسی بۆ ئارسێناڵ 70 ملیۆن یۆرۆ
4- دۆمێنیک سۆبۆسلای لە لایپزیگ بۆ لیڤەرپوول 70 ملیۆن یۆرۆ
5- مەیسن ماونت لە چێڵسی بۆ مانچێستەر یونایتد 64 ملیۆن یۆرۆ
6- ساندرۆ تۆنالی لە ئەیسی میلان بۆ نیوکاسڵ یونایتد 64 ملیۆن یۆرۆ
7- کریستۆفەر ئێنکۆنکۆ لە لایپزیگ بۆ چێڵسی 60 ملیۆن یۆرۆ
8- مانوێل ئۆگارتی لە سپۆرتینگ بۆ پاریس سانجێرمان 60 ملیۆن یۆرۆ
9- رۆبن نێڤێز لە وۆڵڤرهامتن بۆ هیلال 55 ملیۆن یۆرۆ

ریزبەندی گرانبەهاترین گرێبەستەکانی ئەم هاوینە
ریزبەندی گرانبەهاترین گرێبەستەکانی ئەم هاوینە