به‌رپرسێكی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا: دیمه‌شق، مۆسكۆ و تاران هه‌ماهه‌نگن بۆ ئه‌وه‌ی له سووریا بكشێینه‌وه
K24 – هەولێر:
به‌رپرسێكی سه‌ربازی سوپای ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای ده‌كات، له پێناو پاراستنی ئاسمانی گه‌رووی هورمز و كه‌شتییه‌كانی ئه‌وێ، هه‌فته‌ی داهاتوو فڕۆكه‌ی ئێف16 ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی كه‌نداو ده‌كرێت. ده‌شڵێت: " دیمه‌شق، مۆسكۆ و تاران هه‌ماهه‌نگن بۆ ئه‌وه‌ی له سووریا بكشێینه‌وه".
ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، له‌پێناو پاراستنی كه‌شتییه‌كانی گه‌رووی هورمز، كه ماوه‌یه‌كه له لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ر داده‌گیرێت، كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی جۆری ئێف16 ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی كه‌نداو ده‌كه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، هه‌ماهه‌نگییه‌كی پته‌و له نێوان رووسیا، سووریا و ئێران هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ست له باكووری سووریا هه‌ڵبگرێت.
دووپاتیشیكرده‌وه، واشنتن به نیازه ئاسمانی سووریا بپارێزێت و له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش به‌رده‌وام بێت.
ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكراشی ده‌كات، "واشنتن بیر له بژارده‌ی سه‌ربازی دژی دوژمنكارییه‌كانی رووسیا له ئاسمانی سووریا ده‌كاته‌وه".
له‌مباره‌یه‌وه گوته‌بێژی پنتاگۆن ده‌ڵێت: "كاره‌كانی هێزی ئاسمانی رووسیا له ئاسمانی سووریا، له‌كاتی بۆردومانی سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای داعش، ئه‌ركی تیمی فڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكا قورسكرد".
به‌رپرسێكی هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكاش ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان مۆسكۆ، تاران و دیمه‌شق ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له باكووری سووریا بكشێته‌وه.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه، به‌رپرسێكی سه‌ربازی رووسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، له ماوه‌ی رۆژێكدا، پێنج جار ئاسمانی سووریای له ناوچه‌ی ته‌نه‌ف به‌زاندووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئاژانسی تاسی رووسی له‌زاری ئۆلێگ گۆڕینۆڤی جێگری سه‌رۆكی ناوه‌ندی رووسی بۆ ئاشكردنهوهی لایه‌نه ناكۆكه‌كانی سووریا ده‌ڵێت، فڕۆكه‌ی ئێف16 و یۆرۆ ڤایتهر، له‌ناوچه‌ی هێڵی نێوده‌وڵه‌تی، ئاسمانی سووریایان به‌زاندووه.
ده‌شڵێت: "ئه‌مه ده‌بێته هۆی دروستبوونی پێكدادان له نێوان فڕۆكه مه‌ده‌نییه‌كاندا".