سیستانی هەڵوێستی خۆی لەبارەی جێهشتنی بەغدا لەلایەن پاتریارکی کلێسای کلدانی راگەیاند

K24 – هەولێر:
نووسینگەی سیستانی پەیوەندی بە کاردیناڵ لویس ساکۆوە دەکات و نیگەرانی خۆی لە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵیدا پێڕاگەیاندووە و هیوای خواستووە دۆخێکی ئاسایی بێتەپێشەوە و بگەڕێتەوە بۆ بەغدا.
رۆژی شەممە (15ـی تەمموزی 2023)، لە راگەیەندراوێکدا نووسینەگی عەلی سیستانی، گەورە مەرجعی شیعەکان لە نەجەف رایگەیاند، بەرپرسێک لە نووسینەگەی سیستانی پەیوەندی بە کاردیناڵ لویس روفایل ساکۆ، پاتریارکی کڵێسای کلدانی لە عێراق و جیهان و نیگەرانی خۆی دەربڕیوە لەو مامەڵەکردنەی کە لەگەڵ پێگەی ئایینی و نیشتمانی ئەودا ناگونجێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، نووسینگەی سیستانی هیوای خواستووە، دۆخێکی گونجا دروستبێت کە کاردیناڵ لویس ساکۆ بگەڕێتەوە بەغدا لە زووترین کاتدا.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی شەممە (15ـی تەمموزی 2023)، پاتریاركی كهنیسهی كلدانی لهعێراق و جیهان رایگەیاند، بڕیاریانداوه له بهغدا بكشێنهوه و دهسهڵاتهكهیان بۆ ههولێری پایتهختی ههرێمی كوردستان بگوازنهوه.
كاردیناڵ لویس ساكۆ پاتریاركی کڵێسای كلدانی له عێراق و جیهان پهیامێك ئاڕاستهی سهرۆك كۆمار، سهرۆك وهزیرانی عێراق و گهلی كریستیان له عێراق کرد و رایگەیاند، لهلایهن بزووتنەوەی بابیلۆنەوە رووبهڕووی ههڵمهتێكی ناڕهواو سووكایهتیكردن بوونهتهوه. هەروەها كشانهوهی مهرسومی كۆماری، رووداوێكه له عێراقدا وێنهی نهبووه، ئهو ههموو رووداوه چارهنووسسازانه نازانین كهی كۆتاییان دێت و له دادگاش لهسهر داواكهیان بهردهوام دهبن.
پاتریاركی کڵێسای كلدانی له عێراق و جیهان ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم بڕیارە درا بۆ بەدیهێنانی خواستی بابليۆن بە دەرکردنی فەرمانێک کە رهیان سالم دۆدا بە بەرپرسی ئەوقافی کڵێسا و ئەسوانی خوشکی وەک جێگری دەستنیشان بكهن، ههروهها سەرمەدی خوشكیشی بكرێته بەرپرسی دارايي و وەسامەی برای بكرێته بەرپرسی پاراستن له دەشتی نەینەوا و له ماڵی كریستیانهكان لە تلکیف پاره كۆبكهنهوه".
هەروەها رۆژی (13ـی تەمموزی 2023)، دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ نووسراوێکی ئاراستەی بنکەی پۆلیسی مەنسور کردووە، بە مەبەستی بانگهێشتکردنی کاردینال لویس ساکۆ پاتریارکی کڵێسای کلدانی عێراق و جیهان.
هەمان رۆژیش، لە بەردەم کلێسای مار یوسوف لە عەنکاوە، ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییانی کریستیان بە نوێنەرایەتی پارتە سریانی و کلدانییەکان، کۆمەڵگەی مەدەنی و هەموو چین و توێژەکانی کریستیانی عەنکاوە دژی مەرسوومەکەی سەرۆککۆماری عێراق لەبارەی کاردیناڵ لویس ساکۆ گردبوونەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوای ئەوەی لە ژمارەی (4727)ـی رۆژنامەی وەقایعی عێراق لە (3ـی تەمموزی 2023)، سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بە مەرسومی ژمارە (31) بڕیاری کشانەوەی مەرسومی ژمارە (147)ـی ساڵی 2013 بڵاوکردووەتەوە کە تایبەتە بە کاردینال پاتریارک لویس رافایل ساکۆ، لە روونکردنەوەیەکدا لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، کشانەوەی مەرسومی سەرۆکایەتی زیان بە پێگەی ئایینی یان یاسایی کاردینال لویس ساکۆ ناگەیەنێت چونکە لەلایەن قەداسەتی پاپا فرەنسیس و کڵێسای کاسۆلیکییەوە ئەو پلەی پاتریارکی کڵێسای کلدانی عێراق و جیهانی پێبەخشراوە.
هەروەها لەتیف رەشید ئاماژەی بەوەشکردووە، "کشانەوەی مەرسومەکە، بۆ راستکردنەوەی دۆخی دەستووری هات و مەرسومی ژمارە (147)ی ساڵی 2013 بەبێ بنەمایەکی دەستووری یان یاسایی بوو، هەروەها بەهۆی داواکردنی مەرسومی هاوشێوەی سەرۆکایەتی لەلایەن سەرۆکی کڵێساکان و پێکهاتەکانی ئایینی دیکەوە، بەبێ بنەمایەکی دەستووری".
سەرتای مانگی ئایاری رابردوو، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا کاردینال لویس رافایل ساکۆ رایگەیاند، ئەو هاوشێوەی سیستانی کە مەرجعی باڵای شیعەکانە، ئەویش مەرجی کریستیانەکانە و هیچ پەیوەندییەکی بە کاری سیاسییەوە نییە و جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە، کە رەیان کلدانی نوێنەرایەتی کریستیانەکان ناکات و بەوەش تۆمەتباری کرد کە هەوڵی دەست بەسەرداگرتنی کڵێساکانی پارێزگای نەینەوا دەدات.
هاوکات سەرۆکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان هۆشداریدایە حکومەتی عێراق، ئەگەر لە بەرامبەر ئەو پێشێلکارییانەی دژی کریستانەکان دەکرێت، نەیەتە دەنگ ئەوا پەنا بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبەن.