قادر ئیسماعیل: داوا ده‌كه‌ین سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راسته‌وخۆ پاره بۆ كفری خه‌رج بكات
K24 – هەولێر:
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه دانیشتووانی قەزای کفری بەهۆی کەمی خزمەتگوزارییەوە مانگرتنیان راگەیاندووە، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەک بۆ چارەسەری کێشەکانی کفری پێکهێنراوە، هاوكات چالاكوانێك له كفری داوا سه‌رۆكوه‌زیران راسته‌وخۆ پاره بۆ كفری خه‌رج بكات.
قادر ئیسماعیل، مامۆستا و چالاكوانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له شارۆچكه‌ی كفری تایبه‌ت به كوردستان24 ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت، به پێویستیشی زانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌لی كار بۆ خه‌ڵكی شاره‌كه و گه‌نجان به‌تایبه‌تی دابین بكات، گوتیشی، له هه‌موو سێكته‌ره‌كاندا پێویستیان به ده‌رفه‌تی كار و بووژانه‌وه‌ی كفری هه‌یه.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كان تینی بۆ خه‌ڵكی كفری هێناوه، به‌ڵام ئه‌وان هێشتا ئاماده‌ن خاكی خۆیان به‌جێنه‌هێڵن، چونكه ده‌زانن خاكه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته سه‌ر هێڵی ته‌عریب و نایانه‌وێ بۆ هیچ كه‌س چۆڵی بكه‌ن و ئاماده‌ن به‌رگری هه‌موو زه‌حمه‌تییه‌ك بگرن.
قادر ئیسماعیل روونیشیكرده‌وه ئه‌و وه‌به‌رهێنان و پڕۆژانه‌ی بڕیار وایه له سنووری كفری له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه پێشكه‌شی ناوچه‌كه بكرێت، كاریگه‌ری به‌سه‌ر مانه‌وه و خۆڕاگری زیاتری خه‌ڵكی شارۆچكه‌كه ده‌بێت و ده‌بێته هۆكار بۆ رێگریكردن له‌و ته‌عریبه هێواشه‌ی له سنووره‌كه ده‌كرێت.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كفری ناوچه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده به كانزا جۆراوجۆره‌كان و ده‌یان بواری پیشه‌سازی، كه به وه‌به‌رهێنان تێیاندا ده‌رفه‌تی كار بۆ ئه‌و گه‌نجانه ده‌ڕه‌خسێت، كه له ئێستادا كه‌مپه‌ینیان راگه‌یاندووه و داوای پێشخستنی شاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن، به پێویستیشی زانی بڕه پاره‌یه‌ك راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ شاره‌كه ته‌رخان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات پڕۆژه‌كان له شاره‌كه ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد كه له كفری كێشه‌ی نه‌ختینه هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك سه‌ردانی هه‌ر داموده‌زگا و بانكێك ده‌كه‌ن پێیان گوتراوه، پاره نییه و بۆیان خه‌رج ناكرێت، بۆیه به پێویستی زانی سه‌رۆكوه‌زیران و حكومه‌ت راسته‌وخۆ پاره بۆ شاره‌كه و ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كانی ته‌رخان بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه لای لایه‌نه‌كانی دیكه.
چەند رۆژێکە دانیشتوانی قەزای کفری بەهۆی کەمی خزمەتگوزارییەوە مانگرتنیان راگەیاندووە، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەک بۆ چارەسەری کێشەکانی کفری پێکهێنراوە و رۆژی 17ـی ته‌ممووزی 2023 لیژنەکە لەگەڵ قایمقام و فەرمانگەکانی قەزاکە کۆبووەوە.
وشیار قادر، نوێنەری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە کفری گوتی: "دوای ئەوەی دوێنێ سەرۆکی حکومەت بڕیاریدا لە دوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەک بەپەلە پێکبهێنرێت، ئێمە بەرەو سلێمانی بەڕێکەوتین و ئەمڕۆش سەردانی قەزای کفریمان کرد، هاتووین بۆ کێشەکانی خزمەتگوزاری کە ماوەیەکە راگیراون".
گوتیشی: "لەگەڵ قایمقام و فەرمانگەکانی کفری کۆبووینەوە، هەندێک کێشەی ئیداری و پێداویستی هەن، هەندێک کێشەی دیکەش پێویستی بە نەختێنەیە بۆ ئەوەی پڕۆژەکان تەواو بکرێن و خزمەتی هاووڵاتیان بکرێت، هەندێک کێشەی دیکە هەن بۆ سەرۆکی حکومەت بەرز دەکەینەوە، وەک کێشەی زەویوزار و لێدانی بیر، هەروەها کێشەی ئاوی خوراردنەوە".
راشیگەیاند: "لەگەڵ کەمپینی مانگرتووان کۆدەبینەوە و لە نزیکەوە گوێیان لێدەگرین بۆ ئەوەی بزانین داواکارییەکانیان چییە، دواتر دیراسەی دەکەین".
نوێنەری ئەنجومەنی وەزیران، گوتیشی: "بەهۆی نەبوونی نەختینە لە سنووری سلێمانی زۆر لە پڕۆژەکان نەچوونەتە بواری جێبەجێکردن، بەڵام بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی کفری جددییە و لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەت وەکو لیژنەی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ قایمقام و بەرپرسانی دیکەی کفری بە وردی دیراسەی کێشەکان دەکەین".