عائید هیلالی: خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی سه‌در له‌نزیك ناوچه‌ی سه‌وزی بەغدا دوو په‌یامی سیاسی له‌پشته‌وه‌یه

K24 – هەولێر:
سه‌ركرده‌یه‌كی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایده‌گه‌یه‌نێت، خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی سه‌در له‌نزیك ناوچه‌ی سه‌وز دوو په‌یامی سیاسی له‌پشته‌وه‌یه، گووتیشی: سەدر دەیەوێت لە نزیکترین کاتدا بگەرێتەوە گۆڕەپانی سیاسی، هەروەها لە رێگەی كۆنتڕۆڵكردنی شه‌قامی عێراقییه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه و به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا بكه‌ن.
عائید هیلالی، سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاشكرایكردووه، خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در له‌نزیك ناوچه‌ی سه‌وز به‌ناونیشانی دژایه‌تیكردنی سووتاندنی قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق دوو په‌یامی سیاسی له‌پشته‌وه‌یه.
هیلالی راشیگه‌یاندووه، په‌یامی یه‌كه‌می رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ئه‌وه‌یه په‌یامێك به چینی سیاسی عێراق بدات كه ده‌یه‌وێت له‌نزیكترین كاتدا بگه‌ڕێته‌وه گۆڕه‌پانی سیاسی، هه‌روه‌ها په‌یامی دووه‌میشی بۆ بنكه جهماوهرییهكهیهتی كه ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی كۆنتڕۆڵكردنی شه‌قامی عێراقییه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه و به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا بكه‌ن.
پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 22/7/2023، لایەنگرانی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، لە بەغدا بە خۆپیشاندان و هەڕەشەکردن بۆ سوتاندنی باڵیۆزخانەی دانیمارک بەرەو ناچەی سەوز بەڕێکەوتن، هێزە ئەمنییەکان رێگریان لێکردن بچنە ناوچەی سەوز.
گوتیشی: "لەسەر پردی کۆماری گرژیی لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی عێراق و لایەنگرانی موقتەدا سەدر دروستبوو، خۆپیشاندەران بەربەستەکانیان شکاند بۆ ئەوەی بگەنە ناوچەی سەوز، بەڵام هێزە ئەمنییەکان رێگریان لێکردن.
ئەمەش دوای ئەوە دێت ئەندامانی گرووپێکی دژە ئیسلام و نەتەوەیی توندڕەو لە دانیمارک بە ناوی "Danske Patrioter (نیشتمانپەروەرانی دانیمارکی)" لە بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە کۆپنھاگن، قورئانی پیرۆزیان سوتاند.
ئەندامانی ئەو گرووپە کە ھوتافی سوکایەتیان دژی ئیسلام گوتەوە و لافیتەیان دژ بە ئیسلامیان بەرزکردبووەوە، ئاڵای عێراق و قورئانی پیرۆزیان فڕێدایە سەر زەوی و بە پێ بەسەر کەوتن.
دواتریش ئەو گرووپە قورئانی پیرۆزیان سوتاند و بە شێوەیەکی راستەوخۆش ئەو ساتانەیان لە ھەژمارەکانی تایبەت بە خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە.
ئەو گرووپەی قورئانی پیرۆزیان سوتاند رایانگەیاند، کە بە مەبەستی پرۆتێستۆکردنی ھێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق ئەو کارەیان کردووە.
ئەو گرووپە توندڕەوە بە ناوی "Danske Patrioter" ، پێشتر بە ھێرشکردنە سەر ئاڵای تورکیا و قورئان لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە کۆپنھاگن، سووکایەتییان بە ئیسلام کردبوو.
رۆژی پێنجشەممە 20/7/2023، لایەنگرانی موقتەدا سەدر، رێبەری هەڵیاکوتایە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا و سوتاندیان، ئەمەش دوای ئەوەی پەنابەرێکی بە رەگەز عێراقی بەناوی سەلوان مۆمیکا، لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید چەند جارێک قورئانی پیرۆزی سوتاند، ئەو کردەوەیەش لە عێراق و چەندین وڵاتی ئیسلامی کاردانەوەی لێکەوتەوە.