فابینهۆ لەبەر سەگەکەی ئامادە نییە بچێتە ئیتیحادی سعوودی

فابینهۆ
فابینهۆ

لەوکاتەی هەمووان چاوەڕێیان دەکرد یانەی ئیتیحاد بەفەرمی گرێبەستی فابینهۆ رابگەیەنێت، لەناکاو بەهۆی یاسایەکی سعوودییەوە بەربەست لە بەردەم چوونی ناوەڕاستکارە بەڕازیلییەکە بۆ یانەی ئیتیحاد دروستبوو.

میدیا بەریتانییەکان رایانگەیاندووە، لەبەر ئەوەی بەگوێرەی یاسای سعوودیە رێگا بە چوونە ژوورەوەی چەند جۆرە سەگێک نادرێت بۆ ناو وڵاتەکە، چوونی فابینهۆ بۆ یانەی ئیتیحاد کێشەی تێکەوتووە، ئەو ناوەڕاستکارە بەڕازیلییە ئامادە نییە سەگەکانی لە بەریتانیا بەجێبهێڵێت.

سەگەکەی فابینهۆ لە جۆری پیت بۆڵە و بەگوێرەی یاسای سعوودیە چوونە ژوورەوەی ئەم سەگە قەدەغە کراوە، چونکە سەگەکە بە سەگێکی شەڕانگێز و مەترسیدار دادەنرێت، ئەم سەگە بووەتە بەربەست لە بەردەم واژۆکردنی گرێبەستەکەی فابینهۆ کە وابڕیارە بە 40 ملیۆن پاوەند بچێتە یانە سعوودییەکە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی رایگەیاندووە، سەرۆکی یانەی ئیتیحاد لە بەریتانیایە بۆ ئەوەی وردەکارییەکانی گرێبەستەکەی فابینهۆ تەواو بکەن، یەکێک لە بژاردەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە ئەوەیە، سەگەکەی فابینهۆ لە بەحرەین بژی، کە دراوسێی سعوودیەیە و لەو وڵاتە یاسا رێگا بە چوونە ژوورەوەی سەگەکە دەدات.

هاندەرانی ئیتیحاد بۆ ئەوەی فابینهۆ پەیوەندی بە یانەکەیان بکات، لە تویتەر هاشتاگێکیان راگەیاندووە و ئەو هەڵمەتەیان بووەتە ترێند، هاندەرانی یانەکەی جەددە داوا دەکەن رێگا بە چوونە ژوورەوەی دەگەکەی فابینهۆ بدرێت.