شهڕڤانێكى ئهمريكايى له رۆژئاواى كوردستان گيانى لهدهستدا
بۆ ماوەی چەند مانگێكه لە ریزی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە رۆژئاوای کوردستانه.
K24 – ههولێر:
شەڕڤانێکی ئەمریکی کە بۆ ماوەی چەند مانگێكه لە ریزی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە رۆژئاوای کوردستان دژی چەکدارانی داعش شەڕی کردوو، گيانى لهدهستدا.
سۆزان شێرلی، دایکی ئەو شەڕڤانە ئەمریکییە بەناوی لیڤی شێرلی کە تەمەن 24 ساڵ بووە، ئاشکرای دەکات کە بەھۆی تەقینەوەی مینێک لە رۆژئاوای کوردستان، لە 14ی ئەم مانگە، لیڤی گیانيلەدەستداوە و دواتریش یەپەگە لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، کوژرانی ئەو شەڕڤانە بیانییەی راگەیاند.
دایکی ئەو شەڕڤانە ئەمریکییە دەڵێت: ئەو نەیزانیووە کوڕەکەی لە سووریا شەڕی دژی داعش دەکات و ئەو وایزانیووە، کوڕەکەی سەرقاڵی خوێندنە لە ویلایەتێکی دیکەی ئەمریکا.
ھەروەھا سۆزان شێرلی ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە یەکێک لە کونسوڵخانەکانی ئەمریکا لە تورکیا پەیوەندیان پێوەکردووە و ھەواڵی کوژرانی کوڕەکەیان پێگوتووە.