ئه‌ستێره‌یه‌ك، خۆی پێشكه‌شی بارسێلۆنا ده‌كات
له راپۆرته هه‌واڵی پێگه‌یه‌كی وه‌رزشی كه‌ته‌لۆنیادا هاتووه، كه یه‌كێك له دیاترین هێرشبه‌ره‌كانی جیهان، داوای له بارسێلۆنا كردووه بیگوازنه‌وه و وه‌ك هێرشبه‌ری چواره‌م له پشت MSN یاریی بكات.
به گوێره‌ی پێگه‌ی Sportـی كه‌ته‌لۆنیا، رۆبن ڤان پێرسی كه ساڵی رابردوو، وه‌رزێكی سه‌ركه‌وتووی له‌گه‌ڵ یانه‌ی فێنه‌رباهچه‌ی توركیا بوو، هه‌ڵبه‌ت 16 گۆڵی بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد، داوا ده‌كات بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا بیگوازنه‌وه.
به پێی هه‌مان سه‌رچاوه، ڤان پێرسی كه به رۆبن هود ناسراوه ئاماده‌یه وه‌ك هێرشبه‌ری چواره‌م یاریی بكات و به كورسی یه‌ده‌گیش ڕازییه، چونكه ئه‌و پێیوایه به تێپه‌ڕبوونی كات ده‌توانیت دڵی راهێنه‌ر له خۆی رازی بكات و ده‌رفه‌تی یاریكردنی باشی پێبدرێت.
پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی بچێته خولی توركیا داوای له بارسێلۆنا كرد بوو بیكڕن، به‌ڵام ئه‌وكات یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه به‌م یاریزانه رازی نه‌بوون، بۆیه ڤان پێرسی به‌ره‌و فێنه‌رباهچه كۆچی كرد.
ڤان پێرسی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی فه‌ینۆرد، ئارسێناڵ و مانچێسته‌ر یونایتدیش كردووه، ئێستا هه‌ڵگری درێسی ژماره (11)ـیه له فێنه‌رباهچه، به‌ڵام بڕیاریداوه به‌هۆی ئاڵۆزی ڕه‌وشی سیاسی ئه‌و وڵاته یانه‌كه‌ی جێبهێڵیت و میدیاكانیش ناوی ئه‌و یاریزانه‌یان به یانه‌كانی ستۆك سیتی و وێستهام یونایتد به‌ستۆته‌وه، به‌ڵام هێشتا هیچ شتێك یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه.