باوكیان هه‌وڵی یه‌كگرتنه‌وه‌ی دوو كوڕه‌كه‌ی له بارسێلۆنا ده‌دات
باوكی تیاگۆ ئالكانتارا و رافینها ئالكانتارا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هه‌وڵده‌دات دوو كوڕه‌كه‌ی كه ئێستا لێك دابڕاون و هه‌ریه‌كه‌یان بۆ یانه‌یه‌ك یاریی ده‌كات له بارسێلۆنا به‌یه‌ك بگه‌نه‌وه.
تیاگۆ و رافینهایه، كه هه‌ردووكیان له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی بارسێلۆنا پێگه‌یشتوونه، به‌ڵام له 2014 تیاگۆ بارسای جێهێشتوو په‌یوه‌ندی به بایرن میونشن كرد و رافینهای براشی له بارسا مایه‌وه.
مازینۆی ته‌مه‌ن 50 ساڵ، یه‌كێك بووه له یاریزانه‌كانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی به‌رازیل و باوكی ئه‌م دوو یاریزانه له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا بڵاو بۆته‌وه، رایده‌گه‌یه‌نێت كه رۆژێك دادێت تیاگۆش بۆ لای رافینها ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.