رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوونی مێشوولە لە عێراق

K24 - هەولێر
رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری داوە کە نیوەی دانیشتوانی جیهان، مەترسی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی تای خوێنبەربوونی مێشوولە لەسەرە، ئەمەش ترسی بڵاوبوونەوەی لە عێراقدا دروستکردووە، هەرچەندە ئەو مێشوولانە لە وڵاتدا بوونیان نییە، بەڵام ڕەنگە ئەو تووشبوونە لە رێگەی خەڵکەوە بگوازرێتەوە.
تای خوێنبەربوون هەوکردنێکی ڤایرۆسییە کە بەهۆی ڤایرۆسی خوێنبەربوونەوە دروست دەبێت، لەکاتی پێوەدانی مێشوولەی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە، بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بەگوێرەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، ئەم ڤایرۆسە زیاتر لە 100 وڵاتی جیهاندا بڵاوبووەتەوە.
لەو چوارچێوەیەدا، پرۆفیسۆری بایۆتەکنەلۆجی و نەخۆشییە گوازراوەکان، د.فیراس ریاز جەمیل، لەلێدوانێکدا بەمیدیاکانی راگەیاند، "نەخۆشی خوێنبەربوون یەکێکە لەو جۆرەکانی تای خوێنبەربوون کە لە ئێستادا لە عێراق بڵاوبووەتەوە، ئەم تایە خوێنبەربوونە لە ناوچە هەژار و گەرمەکانی جیهاندا دەردەکەوێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی مێشوولە کە هۆکاری یەکەمی ئەو ڤایرۆسەیە"، کە هەڵگری سەرەکی نەخۆشییەکە مێشوولەی میسرییە.
جەمیل ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم مێشوولەیە لە تاڵاو و ناوچە گەرمەکاندا بڵاودەبێتەوە، هەروەها بەهۆی نەبوونی دەرمانی قڕکردنی مێش و مەگەزەکان دەبێتە ژینگەیەکی گونجاو بۆ بڵاوبوونەوەی ئەو مێشوولانە، کە نەخۆشی لە ئاژەڵێکەوە بۆ ئاژەڵێکی دیکە دەگوازنەوە، جا چ خوێنبەربوون یان تای خوێنبەربوون یان جۆری دیکە".
بەگوێرەی رێکخراوی تەندروستی جیهان، هەرچەندە زۆرێک لە تووشبوون بە ڤایرۆسی خوێنبەربوون بێ نیشانەن یان تەنها دەبێتە هۆی نەخۆشییەکی سووک، بەڵام ڤایرۆسی خوێنبەربوون هەندێکجار دەتوانێت ببێتە هۆی حاڵەتە توندەکان تەنانەت مردنیش،
جەمیل دەشڵێت: "هەموو مرۆڤەکان ئامادەن بۆ تووشبوون بە ڤایرۆسەکە، بەڵام توندی نەخۆشییەکە دوای تێپەڕبوونی 10 بۆ 14 رۆژ زیاتر دەبێت، هەروەها بە هەمان شێوە بۆ منداڵانی خوار تەمەنی 10 ساڵیش وایە، هەر بۆیە خوێنبەربوون لە رێگەی لووت، چاو، یان ناوەوەی دەمەوەیە، دەبێتە هۆی وشکبوونەوە یان مردن.
لەبارەی چۆنیەتی جیاکردنەوەی تای خوێنبەربوون، روونیدەکاتەوە، جیا کردنەوەی نەخۆشیەکە لە قۆناغە پێشکەوتووەکاندا بە شیکاری تاقیگەیی دەکرێت.
سەرچاوەیەکی پزیشکی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق پشتڕاستی دەکاتەوە، "تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون بە مێشوولە لە سەرتاسەری وڵات تۆمار نەکراوە"، ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی تووشبووان لە جیهاندا بە نزیکەی 400 ملیۆن حاڵەت مەزەندە دەکرێت ساڵانە، هەروەها لەسەدا 40ی دانیشتوانی جیهان بەرکەوتەی تووشبوون بەو نەخۆشییە دەبن.
بەپێی خەمڵاندنەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، زیاتر لە 95%ی حاڵەتە راپۆرتکراوەکان لە جیهاندا بە نیشانەکانی وەک سەرئێشەی توند، ئازاری پشت چاو، ئازاری ماسولکە و جومگەکان، سکچوون، رشانەوە، ئاوسانی رژێنەکان و پەڵە دەردەکەون.
بەزۆری نیشانەکانی لە نێوان 2 بۆ 7 رۆژدا دەردەکەون، هەروەها دووبارە بڵاوبوونەوەی پەتاکە لە نێوان 3 بۆ 5 ساڵدایە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری لە بابل، ئەحمەد فازل فەرهود، ئاماژە بەوە دەکات، "زۆرێک لەو نەخۆشیانەی کە دەکەونە ژێر ناوی تای خوێنبەربوونەوە، دوو هۆکاریان هەیە، ئەوانیش تا و خوێنبەربوون، لەو شوێنەی کە تای کریم، تای خوێنبەربوون، ئیبۆلا، ماربورگ، خوێنبەربوونە".
فەرهود هۆشداری دەدات، کە "ئەو مێشوولانەی تای خوێنبەربوون دەگوازنەوە لە عێراقدا بوونیان نییە بەهۆی بارودۆخی ژینگەیی وڵاتەکەوە، بەڵام رەنگە تووشبوونەکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە بگوازرێتەوە، بەتایبەتی لەگەڵ زۆربەی وڵاتانی دراوسێ، دوای تۆمارکردنی تووشبوون بە نەخۆشییەکە".
ئەو مێشوولانەی کە تای خوێنبەربوون دەگوازنەوە لە ئاوی وەستاو و کۆکردنەوەی زبڵ و ئاوەڕۆی بێ داپۆشراو و تانکی کراوەدا زاوزێ دەکەن، بۆیە باشترین رێگە بۆ کۆنترۆڵکردن بریتییە لە بەرزکردنەوەی ئاستی پاکوخاوێنی گشتی، هەروەها کارکردن بۆ رێگریکردن لە بوونی زبڵ و خاشاک و ئاوی وەستاو.
لەو چوارچێوەیەدا ئەحمەد ساڵح شارەزای بواری ژینگە دەڵێت "بڵاوبوونەوەی بەکتریا و ڤایرۆس لەو ناوچانە زیاترە کە شێداری زۆرە، بەو پێیەی ژینگەیەکی بەپیت بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس و میکرۆب و وردە زیندەوەران دروست دەکات".
رۆژی هەینی 21ی تەمموز، رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دابوو، کە ژمارەی تووشبووان بە تای خوێنبەربوون لەوانەیە لەمساڵدا لە ئاستی پێوانەیی نزیک بێتەوە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ شتەکانی تر، بۆ دیاردەی گەرمبوونی جیهان کە سوودی بۆ ئەو مێشوولانە هەیە کە ئەم جۆرە تایە بڵاودەکەنەوە.
جێگای سەرنجە کە تەنها یەک ڤاکسینی دژە تای خوێنبەربوون لە بازاڕدا هەیە کە بریتییە لە "سانۆفی پاستور" و مۆڵەتی بەکارهێنانی هەیە لە نزیکەی 20 وڵاتدا.
ڤاکسینەکە ئەو کەسانە دەپارێزێت کە تووشی تای خوێنبەربوون بوون و پێویستی بە سێ ژەمە.