سێ رۆژ پشوو لە عێراق رادەگەیەندرێت
K24 - هەولێر
بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، سێ رۆژ پشوو ده‌بێت و هاتووچۆ قەدەغە ناکرێت.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق سێ رۆژ پشوو ده‌بێت و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆش راناگه‌یه‌ندرێت.
عیماد جه‌میل، سه‌رۆكی تیمی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاندووه، به مه‌به‌ستی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمسیۆن و رێكخستنی كاروباری ناوه‌ند و وێستگه‌كانی ده‌نگدان، رۆژێك پێش 18ی كانوونی یه‌كه‌م و رۆژێك دوای ئه‌و واده‌یه پشووی فه‌رمی ده‌بێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆش راناگه‌یه‌ندرێت.
سه‌رۆكی تیمی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، رایگه‌یاندووه، لیژنه‌كانی ئه‌منی كۆمسیۆن و فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و پۆلیس ئه‌ركی پاراستنی 7008 بنكه‌ی ده‌نگدان و نووسینگه و كۆگا و ناوه‌نده‌كانی تۆماركردن له ئه‌ستۆ ده‌گرن.
