سوودانی: له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌لاڕێدابردنی فكری به‌رده‌وام ده‌بین

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌بۆنه‌ی رۆژی عاشووراوه په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا رایده‌گه‌یه‌نێت، عاشوورا رۆژی چاكسازییه كه حوسێنی كوڕی عه‌لی قوربانی بۆ دا.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 28ـی ته‌ممووزی 2023) محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌بۆنه‌ی ساڵیادی شه‌هیدكردنی پێشه‌وا حوسێنی كوڕی عه‌لی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و له به‌شێكیدا رایگه‌یاندووه، ئه‌وه‌ی حوسێن سه‌ری بۆ هه‌ڵگرت و له پێناویدا قوربانیدا، چاكسازی بوو. سوودانی گوتووشیه‌تی "حوسێن به‌هێزه‌وه له‌ناوماندایه، هه‌ركات ئاژاوه زۆر ده‌بێت و گوتاری نه‌زانی و نه‌فامی زاڵ ده‌بێت و راستییه‌كان تێكه‌ڵ ده‌كرێت، بۆ هه‌ڵوێسته‌كانی حوسێن ده‌گه‌ڕێینه‌وه".
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، ئیڕاده‌یان به‌هیزه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و بڕینی ده‌ستی ئه‌وانه‌ی ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر موڵك و ماڵی گشتی.
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌مڕۆ ئه‌وان وه‌ك حكومه‌تی عێراق هه‌موو هه‌وڵیان بۆ ئه‌وه‌یه باشترین خزمه‌ت به گه‌لی عێراق بكه‌ن و مافه‌كانیان بپارێزن و به‌ره‌نگاری هۆكاره‌كانی هه‌ژاری ببنه‌وه و چاكسازییه‌ك ئه‌نجام بده‌ن بۆ نه‌وه‌ی ئێستا و داهاتوو.
سوودانی گوتووشیه‌تی، حوسێن دژی لادان و به‌لاڕێدابردنی فكری و ره‌وشت بوو، بۆیه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا توانیویانه شه‌ڕی تیرۆر بكه‌ن و له‌و پێناوه‌دا عێراقییه‌كان خوێنیان رشتووه.