داوای توندتركردنی گەمارۆكانی سەر ئێران دەكرێت
ئەگەر ئێران كۆتایی بە دەستێوەردانەكانی لە وڵاتانی ناوچەكە نەھێنێت، دەبێت سیستەمی گەمارۆكان لەبەرانبەر ئەو وڵاتەدا بەكاربھێنرێتەوە
K24 - ھەولێر
رێكخراوی ھاریكاری كەنداو داوای توندتركردنی گەمارۆكانی سەر ئێران دەكەن.
عەبدول لەتیف بن راشد زیانی ، سەرۆكی گشتیی رێكخراوی ھاریكاری كەنداو رایگەیاند، ئەگەر ئێران كۆتایی بە دەستێوەردانەكانی لە وڵاتانی ناوچەكە نەھێنێت، دەبێت سیستەمی گەمارۆكان لەبەرانبەر ئەو وڵاتەدا بەكاربھێنرێتەوە.
وڵاتانی ئەندام لە رێكخراوی ھاریكاری كەنداو، ئێران بە دەستێوەردان لە كاروباری ناوخۆیی وڵاتان تۆمەتبار دەكەن و بە ھۆكاری ناسەقامگیری ناوچەكەی دەزانن.
ئێران ئەو تۆمەتانە رەتدەكاتەوە و بە دژایەتی ئاشكرای سعوودیە و وڵاتانی عەرەبی، دژ بە وڵاتەكەی دەزانێت.