سەرۆکی ئۆکرانیا: جه‌نگ هێواش هێواش ده‌گه‌ڕێته‌وه خاكی رووسیا

K24 - هەولێر
سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، جه‌نگه‌کە هێواش هێواش دەگەڕێتەوە نێو خاکی رووسیا و ئەمەش پێواژوویه‌كی حەتمییە.
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 30ـی تەممووزی 2023، لە په‌یامێكی ڤیدیۆییدا كه لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویكردووتهوه، ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا باسی ئه‌و جه‌نگه‌ی كرد، کە رووسیا بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێکە دژی وڵاته‌كه‌ی ههڵیگیرساندووە.
زێلێنسکی داكۆكی له‌وه‌كرد "دوژمنكاریی رووسیا لە بەرەکانی جه‌نگدا شکستی هێناوە" و رایگه‌یاند: "ئەمڕۆ 522هەمین رۆژی بەناو ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تایبەتە، کە ده‌سه‌ڵاتی رووسیا پێشبینی ده‌كرد ماوەی یەک دوو هەفتە بەردەوام بێت. ئۆکرانیاتا دێت بەهێزتر دەبێت. جه‌نگ هێواش هێواش دەگەڕێتەوە بۆ خاکی رووسیا و ناوەندە سیمبولییهكانی و بنکە سەربازییەکانی، ئه‌مه پێواژوویه‌كی حەتمی، سرووشتی و دادپەروەرانەیە".
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ یەکشەممە وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاندبوو، رێگریی له هەوڵی ئۆکرانیا بۆ ئەنجامدانی هێرش له‌رێگه‌ی فڕۆکەی بێفڕۆكه‌وانه‌وه بۆ سەر دامەزراوەکان له مۆسکۆ كراوه و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانی رووسیاوه تێكشكێندراون.
هاوکات دوێنێ یەکشەممە ئاندری یه‌رماک، بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا ئاشكرایكرد، سه‌باره‌ت به پێشنیازی ئۆكرانیا بۆ ئاشتی بەمزووانە لە سعوودیە کۆبوونەوەیه‌ك لەسەر ئاستی راوێژکارانی ئاسایشی نیشتمانیی سەرۆکەكان، بەڕێوەدەچێت.
ئاندری یه‌رماک ئاماژەی بەوەش داوه، پێشنیازی ئۆکرانیا بۆ ئاشتی 10 خاڵی بنەڕەتی لەخۆدەگرێت، کە جێبەجێکردنیان دەبێتە هۆی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی بۆ ئۆكرانیا، هەروەها ژماره‌یه‌ك میکانیزم بۆ رێگریکردن لە پێكدادانه گریمانه‌كراوه‌كانی داهاتوودا لە جیهاندا پێكده‌هێنێت.
یەرماک روونیشیکردەوە، ئۆکرانیا نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بەکاردەهێنێت بۆ جێبەجێکردنی پێشنیازی ئاشتی كه له سێ قۆناغ پێكدێت و رایگه‌یاندووه: "قۆناغی یەکەم بریتییه له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی لەگەڵ باڵیۆزەکان لە ئۆکرانیائهنجامدراون، کە ته‌رخان کراوه بۆ چاوخشاندنه‌وه‌ی ورد بە هەر بڕگەیەکی پێشنیازه‌كه‌دا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه لە قۆناغی دووەمدا له پێناو دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی گونجاو بۆ جێبه‌جێكردنی پێشنیازی ئاشتی دەستیان بە كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ راوێژکارانی ئاسایشی نیشتمانی کردووه، راشیگه‌یاندووه: "یەکەمین كۆبوونه‌وه‌ی لەو جۆرەمان بە هاوبەشی لەگەڵ هاوتا دانیمارکییەکانمان سازكرد. لە مانگی حوزەیراندا لە کۆپنهاگن بەڕێوەچوو. کۆبوونەوەی داهاتوو له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا لە شارێکی سعوودیە میوانداریی ده‌كرێت. سوپاسی هەردوو شانشین دەکەین بۆ سەرکردایەتیکردنیان و پشتیوانیی بەهێزیان له دەستپێشخەرییەکانی ئۆکراینا".
بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا باسی له‌وه‌شكردووه، قۆناغی سێیەمی پێشنیازی ئاشتی بریتی ده‌بێت لووتکەیهكی جیهانیی لەسەر ئاستی سەرۆکی دەوڵەتان، کە ده‌كرێت تا کۆتایی ساڵ ئه‌نجامبدرێت.