باری نائاسایی لە توركیا چەندین شوێن دادەخات

چەندین زانكۆ و قوتابخانە لە نێویاندایە

K24 – ھەولێر

بە جێبەجێكردنی باری نائاسایی لە توركیا ھەزار و 43 پەروەردەی تایبەت، ھەزار و 229 دامەزراو، 19 سەندیكا، 15 دامەزراوەی زانكۆیی و 35 بنكەی تەندروستی داخران و ماوەی دەستبەسەر كردنیش بۆ 30 رۆژ درێژ كرایەوە.

باری نائاسایی لە رۆژنامەی فەرمی حكومەت بڵاوكرایەوە و كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە ، یەكەم بڕیارنامەی باری نائاسایی لە 12 مادە پێكھاتووە و بڕیاری جێبەجێكردنیان درا و رێوشوێنی خوارەوە گیراوە بەر:

  • ماوەی دەستبەسەركردن بۆ 30 رۆژ درێژ كرایەوە
  • 35 بنكەی تەندروسی داخران
  • ھەزار و 43 شوێنی پەروەردەی تایبەتی ، مامۆستایانی خانەنشین داخران
  • ھەزار و 229 دامەزراو و كۆمەڵە داخران
  • 19 سەندیكا، فیدراسیۆن و كۆنفیدراسیۆن داخران
  • 15 دامەزراوەی خوێندنی باڵا داخران
  • قوتابیانی ئەو شوێنانەی كە داخراون، لە قوتابخانە و زانكۆكانی حكوومی دەتوانن درێژە بە خوێندن بدەن.

زانكۆی سه‌لاحه‌دین ئه‌یوبی و كولیژی دیجله‌ فورات له‌ ئامه‌د له‌ چوارچێوه‌ی باری نائاسایی داخران.

لە لایەكی ترەوە كەناڵی NTV  لەسەر زاری وەزیری ناوخۆی توركیا رایگەیاند رەگەزنامە لە 11 ھەزار كەس دەسەندرێتەوە، كە بەشداری كودەتا ببوون.