چیرۆكی ئه‌ردۆغان له شه‌وی كوده‌تادا
ئەردۆغان: پیاوانە بڵێن لەگەڵ كێ دان
K24 – هه‌ولێر
سەرۆك كۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە شەوی كودەتا، پێش ئەوەی كە سواری كوپتەر ببێت، بە دوو فڕۆكەوانەكە دەڵێت: "پیاوانە پێم بڵێن لەگەڵ كێ دان؟"، ئەوجار سواری كۆپتەرەكە دەبێت.
ئاژانسی دۆغان چیرۆكی ئه‌ردۆغان له شه‌وی كوده‌تا به‌م شێوه‌یه بڵاو ده‌كاته‌وه:
لە شەوی كودەتا، ئەردۆغان بۆ پشوودانێكی 4 رۆژە لە ھۆتێلی گراند یازجی مارەس لە ناوچەی گەشتیاری مارماریس لە باشووری رۆژئاوای توركیا بوو. پاش تێپه‌ربوونی شه‌ش كاتژمێر كۆپته‌ری سه‌رۆكایه‌تی له حه‌وشی هۆتێله‌كه نیشته‌وه.
ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی و كچ و زاوا و هه‌رسێ نه‌وه‌كانی و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی قه‌له‌م بۆ لای كۆپته‌ره‌كه چوو.
ئه‌ردۆغان پێش ئه‌وه‌ی كه سواری كۆپته‌ره‌كه ببێت ده‌چێته لای دوو فڕۆكه‌وانه‌كه و به شێویه‌كی جیدی پێیان ده‌ڵێت: "به پیاوانه پێم بڵێن، ئێوه له‌گه‌ڵ كێ دان؟"
هه‌ردوو فڕۆكه‌وانه‌كه وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه و ده‌ڵێن: "له‌گه‌ڵ ئێوه‌داین، ئه‌ویش تا كۆتایی. بۆ گه‌یاندنی ئێوه و خێزانه‌كه‌تان بۆ هه‌ر شوێنێك، هه‌ر چی پێویست بكات ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، ئه‌گه‌ر بمرین، با پێكه‌وه بمرین.

پاش تێپه‌ڕبوونی 15 خولهك به‌سه‌ر هه‌ستانه‌وه‌ی كۆپته‌ر، كوده‌تاچییه‌كان گه‌یشتنه شوێنه‌كه و ته‌قه‌یان له‌و ژوورانه‌ی هۆتێله‌كه كرد كه گومانیان ده‌كرد ئه‌ردۆغان و خێزانه‌كه‌ی تێدان.
ئه‌ردۆغان كاتژمێر 20:00 هه‌واڵی كوده‌تا له زاواكه‌ی بیست، به‌ڵام تا 21:40 باوه‌ری نه‌كرد، ئه‌وكاته‌ی كه والی ئه‌نقه‌ره ته‌له‌فۆنی كرد.
ئه‌ردۆغان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌ری به قسه‌ی زاواكه‌ی نه‌كرد، كه له ماوه‌ی ساڵێكدا، نزیكه‌ی 20 جار هه‌واڵی به‌م شێوه‌یه بیستبوو.
كاتژمێر 20.30 هه‌واڵێكی نا فه‌رمی دیكه سه‌باره‌ت به هه‌وڵی كوده‌تا پێگه‌یشت، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی ئه‌مینه‌ی هاوسه‌ری و ئه‌سرای كچی باسكرد، داوای كرد نه‌وه‌كانی نه‌چنه ده‌ره‌وه ناو باغچه، به‌ڵام هێشتا باوه‌ری نه‌كردبوو.
كاتژمێر 21:40 والی ئه‌نقه‌ره، محه‌مه‌د كلچلار بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منییه‌تی پاراستنی ئه‌ردۆغان ته‌له‌فۆنی كر و پێی راگه‌یاند له فه‌رمانده‌یی سوپا شه‌ڕ و پێكدادان هه‌یه، داوای پۆلیسیان له ئێمه كردووه، كوده‌تا كراوه. ئه‌ردۆغان ئه‌وجار به راستی باوه‌ری كرد.
ئه‌ردۆغان كه پێجامه‌ی له‌به‌ردابوو، له شوێنی خۆی هه‌ڵستایه‌وه و ده‌ستنوێژی گرت و نوێژێك كرد و پاشان له‌سه‌ر مێز دانیشت. ته‌له‌فۆنی بۆ فه‌رمانده‌ی سوپا كرد، په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی وه‌رنه‌گیرا، په‌یوه‌ندی به ده‌زگای هه‌واڵگری میتیش وه‌رنه‌گیرا.

سه‌رۆك وزیران بینالی یلدرم هه‌واڵی كوده‌تا به ئه‌ردۆغان راگه‌یاند و له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌رپێكراو گوتی: "تانكه‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن". ئه‌رۆدغان وه‌ڵامی ده‌داته‌وه و پێی ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئه‌وان تانكیان هه‌بێت، ئیمه‌ش ئیمانمان هه‌یه، خۆراگر بن، ئه‌گه‌ر بڕیاربێت بمرین، با هه‌موومان پێكه‌وه بمرین".