پاتۆ ده‌چێته لالیگا
یاریزانی به‌رازیلی ئهڵكساندهر پاتۆ له لالیگای ئیسپانیاوه گرێبه‌ستێكی پێشكه‌ش كراوه و ره‌نگه بۆ ئهكهمینجار ئه‌زموونێكی نوێ له‌م خوله تاقی بكاته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، مارسیلینۆ گارسیا، راهێنه‌ری یانه‌ی ڤیاریالی ئیسپانیا ئاره‌زووی خۆی بۆ كڕینی هێرشبه‌ری به‌رازیلی یانه‌ی كۆرنسیانز (ئه‌لێكسانده‌ر پاتۆ) ده‌ربڕیوه.
به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، له ئێستا ئیداره‌ی یانه‌ی زه‌ردپۆشه‌كانی مادریگاڵ گفتووگۆیه‌كانیان له‌گه‌ڵ بریكاری كاره‌كانی پاتۆ ده‌ست پێكردووه و نزیكن له رێككه‌وتن.
پاتۆی ته‌مه‌ن 26 ساڵان، وه‌رزی رابردوو كاتێك به‌شێوه‌ی خواستن په‌یوه‌ندی به چێڵسی كرد، نا‌ئومێد بوو، چونكه نه‌یتوانی شوێنی خۆی له پێكهاته‌ی یانه‌كه بكاته‌وه، پێشتریش یاریی بۆ یانه‌كانی ئینته‌رناسیۆنال و سامپاولۆی به‌رازیلی و ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی كردووه.