ستافی نوێی راهێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستنیشان كران
عه‌بدولقادر حوسێن یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر ده‌بێته راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگای هه‌ولێر بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتی كۆماری عێراق.
ستافی نوێی راهێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگای هه‌ولێری دیاریكراوه كه تێیدا عه‌بدولقادر حوسێن ده‌بێته راهێنه‌ر، هه‌ریه‌كه له ئه‌بوبه‌كر ئه‌نوه‌ر و رێناس ئیسماعیل وه‌كو یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر ده‌ستبه‌كار ده‌بن، هه‌ردوو یاریده‌ده‌ره‌كه پێشتر یاریزانێكی دیاری یانه‌ی هه‌ولێر بوونه.
عه‌بدولقادر حوسێن پێشتر راهێنه‌ری یانه‌كانی هه‌ولێر، ئارارات و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بووه، له دوای كۆتایی هاتنی جامی عێراق راسته‌وخۆ ده‌ست به بانگهێشتكردنی یاریزانان و كه‌مپی مه‌شقی ده‌كات.
ئه‌بوبه‌كر ئه‌نوه‌ر یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر وه‌كو یاریده‌ده‌ر ده‌ستبه‌كار ده‌بێت، هاوشانی رێناس ئیسماعیل یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ندرێن ده‌بنه یاریده‌ده‌ری عه‌بدولقادر حوسێن.
دكتۆر شاخه‌وان عارف ده‌بێته راهێنه‌ری توانای جه‌سته‌یی، كه پێشتر یاریزانی پیشووی یانه‌كانی برووسك و هه‌ولێر بووه، وه‌رزی رابردووش راهێنه‌ری توانای جه‌سته‌یی یانه‌ی ئارارات بووه. فاخر عه‌لی وه‌كو راهێنه‌ری گۆڵپارێزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستنیشان كراوه.
بڕیاره له كۆتاییه‌كانی ئه‌م مانگه پاڵه‌وانێتی كۆماری عێراق تایبه‌ت به پارێزگایه‌كان ده‌ست پێ بكات، هه‌ولێر به‌پێی جوگرافیا هاوشانی هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگایه‌كانی موسڵ، كه‌ركووك، دهۆك و سلێمانی یاریی ده‌كات، یه‌كه‌مین یاریی هه‌ولێر له‌م پاڵه‌وانێتیه به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگاری دهۆك ده‌بێت.