ره‌نگه‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ سزا بدرێت

دوای ئه‌وه‌ی كریستیانۆ له‌ یاریی كۆتایی یۆرۆی 2016 به‌هۆی پێكانه‌وه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی گێمی یه‌كه‌م یاریگه‌ی جێهێشت، به‌ڵام هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی له‌ گێمی دووه‌م و كۆتایی یارییه‌كه‌ به‌ نایاسایی لێكدراوه‌ته‌وه‌ و گومانی سزا دانی له‌سه‌ره‌.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ رۆژنامه‌ی لیكیپی فره‌نسا خراوه‌ته‌ ڕوو، كریستیانۆ دوای پێكانه‌كه‌ی له‌ شوێنی تایبه‌ت به‌ یاریزانه‌ یه‌ده‌كه‌كان دانه‌نیشتووه‌ و وه‌ك راهێنه‌ر مامه‌ڵه‌ی كردووه‌، ئه‌مه‌ش له‌ دوایین كۆبوونه‌وه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا (یۆێفا) گفتووگۆی له‌باره‌ كراوه‌ و به‌ نایاسایی لێكدراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌گه‌ری سزادانی هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌، ره‌نگه‌ كریستیانۆ له‌ یارییه‌كانی پاڵاوتنی یۆرۆی 2020 به‌ راگرتن بۆ یه‌ك یاریی سڕ بكرێت.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ، له‌ یاریی كۆتایی یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا، له‌ خوله‌كی 20 له‌گه‌ڵ دیمیتری پایتی ناوه‌ڕاستكاری فره‌نسا زۆر به‌ توندی به‌ریه‌ككه‌وتن و دوای 5 خوله‌ك یاریگه‌ی جێهێشت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی جۆشوخرۆش له‌ ناوچه‌ی تایبه‌ت به‌ راهێنه‌ر جووله‌ی ده‌كرد و یاریزانه‌كانی هان ده‌دا.