ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی میونشن كێیه؟
چ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كانی دیكه‌وه هه‌بووه؟
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ر له ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی، به گوێره‌ی گێڕانه‌وه‌كانی شایه‌تحاڵان و سه‌رچاوه‌كانی پۆلیس، داود عه‌لی سونبولی، به‌ره‌گه‌ز ئێرانی و خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانیا، له‌ناو مۆڵێكی شاری میونشنی هه‌رێنی باڤاریا له ئه‌ڵمانیا، ده‌ستی به ته‌قه‌كردن كرد له خه‌ڵك.
رووداوه‌كه به كوژران 10 كه‌س و برینداربوونی نزیكه‌ی 25 كه‌س كۆتایی هات، دوای چه‌ند كاتژمێرێك پۆلیسی باڤاریا رایگه‌یاند، داود عه‌لی سونبولی، ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌یه، به‌ڵام هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به رێكخراوی داعشه‌وه نییه.
به گوێره‌ی لێدوانی دراوسێكان، سونبولی هه‌رزه‌كارێكی ئاسایی بووه و حه‌زی له یارییه ڤیدیۆییه‌كان بووه، به‌شێوه‌یه‌كی سرووشتی و ئاسایی ژیانی خۆی گوزه‌راندووه و پێشتر هیچ هه‌ڵسوكه‌وتێكی توندوتیژی پێوهدیارنهبووه.
سونبولی، له دایك و باوكێكی ئێرانی له ئه‌ڵمانیا له‌دایكبووه و باوكی شۆفێری تاكسییه و دایكیشی له یه‌كێك له مۆڵه‌كان كار ده‌كات، له یه‌كێك له شوقه‌كانی سه‌ر به كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی "سۆشیال" ده‌ژیان، كه به‌مدواییه بۆ نیشته‌جێكردنی په‌نابه‌ران دروستكراون.

یه‌كێك له دراوسێكانی، كه مهكدۆنییه، ده‌ڵێت: "ئه‌و گه‌نجه‌م ده‌ناسی و كه‌سێكی زۆر باشبوو، هه‌میشه ئاماده‌بوو بۆ هاوكاری، ئه‌و رۆژنامه و گۆڤاری دابه‌ش ده‌كرد، به‌داخه‌وه‌م بۆ ئه‌و رووداوه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و خێزانه‌دا هاتووه".
به‌ڵام پۆلیسی ئه‌ڵمانیا، له راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمیدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، سونبولی كه ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 18 ساڵ، له مۆته‌كه‌دا ژیاوه و له‌لایه‌ك پزیشكانه‌وه چاره‌سه‌ری بۆ دانراوه و له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ناسرابوو.
پۆلیسی باڤاریا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ره‌نگه ئه‌كاونتێكی به‌ناوی كچانه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دروست كردبێت و خه‌ڵكێكی زۆری ره‌وانه‌ی مۆڵه‌كه كردووه، كه ته‌قه‌ی تێداكردووه".
به گوێره‌ی راپۆرتی پۆلیس، سونبولی نزیكه‌ی 300 فیشه‌كی پێبوه، كاتێك له‌ناو مۆڵی ئۆلۆمپیا ده‌ستی به‌ته‌قه‌كردن كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی مونشن رایگه‌یاند، ئه‌وه روون كه په‌یوه‌ندی له‌نێوان سونبولی و ئاندێرز بیهرینگ هه‌یه، كه به‌ر له 5 ساڵ، له ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویج، له هێرشێكی چه‌كداریدا 77 كه‌سی كوشت.

پۆلیسی باڤاریا بۆ رۆژنامه‌وانان گوتی: "له كاتی پشكنینی ژووره‌كه‌ی سونبولی، پۆلیس ده‌سی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چیرۆك و رۆژنامه‌دا گرتووه، كه باس له هێرشی هاوشێوه ده‌كات، له‌نێویشیاندا چیرۆك به‌ناوی (بۆچی قوتابییان ده‌كوژێت؟) هه‌بووه".
پۆلیس روونیكردووه‌ته‌وه، سونبولی، به‌رده‌وام حه‌زی به یارییه ڤیدیۆییه توندوتیژه‌كان هه‌بووه، هه‌روه‌ها سه‌رسام بووه به هه‌رزه‌كارێكی ئه‌ڵمانی ته‌مه‌ن 17 ساڵ، كه له 2009، به‌ر له‌وه‌ی خۆی بكوژێت، ته‌قه‌ی له هاوڕێكانی كرد له قوتابخانه.
دوێنێ هه‌ینی، 22ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2016، داود عه‌لی سونبولی، به رهچهڵهل ئێران و هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانیا، له مۆڵێكی شاری میونشنی هه‌رێمی باڤاریا، له ئه‌ڵمانیا، به‌ناوی ئۆڵێمپیا، ده‌ستی به ته‌قه‌كردن كرد، له ئه‌نجامدا 10 كه‌س كوژران و نزیكه‌ی 25 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، دواتریش به چه‌كه‌كه‌ی ده‌ستی، به‌ر له‌وه‌ی پۆلیس بگاته سه‌ری، خۆی كوشت.
