یه‌كێتی ئه‌وروپا به بڕی 104 ملیۆن یۆرۆ ده‌داته عێراق
پێشبینی ده‌كرێت یه‌ك ملیۆن عێراقی دیكه ئاواره بن
K24 - هه‌ولێر:
یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2016 بڕیاریدا به بڕی 104 ملیۆن یۆرۆ، هاوكاری مرۆیی عێراق بكات، ئه‌وه‌ش وه‌ك نیشاندانی پابه‌ندی یه‌كێتییه‌كه به‌رامبه‌ر به عێراق.
كریستۆفه‌ر پینا، كۆمیسیاری یه‌كێتییه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له به‌غدا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق تاووتوێی ره‌وشی مرۆییان كردووه له زۆرێك له ناوچه‌كان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ئێستادا عێراق له ره‌وشێكی ناهه‌مواردایه و پێشبینی ده‌كرێت، له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا زیاتر له یه‌ك ملیۆن عێراقی دیكه ئاواره بن، به‌تایبه‌تیش له كاتی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ.
پینا گوتیشی: "یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕی 104 ملیۆن یۆرۆی ته‌رخانكردنی بۆ هاوكاریكردنی عێراق له رووی مرۆییه‌وه".