پوكيمون له سووريايه كێ بۆى ده‌گه‌ڕێت
به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا ده‌يانه‌وێت بۆ سه‌رنجڕاكێشانى جيهان سوود له بيرۆكه‌ى يارى "پوكيمون گۆ" وه‌ربگرن.
K24 – هه‌ولێر:
به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا ده‌يانه‌وێت بۆ سه‌رنجڕاكێشانى جيهان سوود له بيرۆكه‌ى يارى "پوكيمون گۆ" وه‌ربگرن.
مه‌به‌ستى سه‌ره‌كييان ئاوڕدانه‌وه‌يه له منداڵانى سووريا و به‌ده‌مه‌وه چوونيانه له لايه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تييه‌وه.
يارى "پوكيمون گۆ" جيهانى به خۆيه‌وه سه‌رقاڵ كردووه و ئامانج له يارييه‌كه گه‌ڕانه‌وه‌يه بۆ واقيع و به‌دواداچوونى ئه‌و ئامانجانه‌يه كه له ده‌وروبه‌رماندا ده‌كرێت به‌ده‌ستبێن.
هاوپه‌يمانى نيشتيمانى سووريا وێنه‌ى ژماره‌يه‌ك منداڵى بڵاوكرده‌وه كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده‌كراوون.
منداڵه‌كان هه‌ريه‌كه‌يان له ناوچه‌يه‌كى سووريادان و وێنه‌ى كه‌سايه‌تييه‌كانى يارى پوكيمونيان به‌رز كردووه‌ته‌وه و داواى هاوكارى ده‌كه‌ن.
نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى هاوپه‌يمانێتييه‌كه له تويته‌ر بڵاويكردووه‌ته‌وه، هه‌ر كه‌س به دواى پوكيمۆندا ده‌گه‌ڕێت، ئه‌وا؛ له سووريا ده‌ستيده‌كه‌وێت.