بريتانييهك ماڵه‌كه‌ى ده‌فرۆشێت و ده‌بێته شه‌ڕڤان
تيم لوك، هاووڵاتييه‌كى بريتانى ته‌مه‌ن 39 ساڵه، ئه‌و وازى له كاره‌كه‌ى هێنا و ماڵه‌كه‌ى خۆى فرۆشت و روويكرده سووريا بۆ ئه‌وه‌ى له ريزى هێزه كوردييه‌كان شه‌ڕ له دژى چه‌كدارانى داعش بكات.
K24 – هه‌ولێر:
تيم لوك، هاووڵاتييه‌كى بريتانى ته‌مه‌ن 39 ساڵه، ئه‌و وازى له كاره‌كه‌ى هێنا و ماڵه‌كه‌ى خۆى فرۆشت و روويكرده سووريا بۆ ئه‌وه‌ى له ريزى هێزه كوردييه‌كان شه‌ڕ له دژى چه‌كدارانى داعش بكات.
دواى ئه‌وه‌ى له سووريا گه‌ڕاوه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌ى، تيم لوك، به رۆژنامه‌ى ده‌يلى ستارى بريتانى راگه‌ياندووه، كاتێك رووبه‌ڕووى داعش ده‌بوومه‌وه و شه‌ڕم ده‌كرد و ته‌قه‌م لێده‌كردن هه‌ستم پێ نه‌ده‌كرد ئه‌وانه مرۆڤن و هيچ سۆزێكم بۆيان نه‌بوو.
لوك پێش ئه‌وه‌ى بچێته سووريا هيچ ئه‌زموونێكى سه‌ربازى نه‌بووه و خۆى له بازارى ره‌شدا چه‌ك و فيشه‌ك و پێويستييه‌كانى خۆى كڕيوه.
لوك ده‌ڵێت: هه‌رچه‌نده هيچ فهرماندهيهكم نه‌بوو رێنوێنى و ئاراسته‌م بكات، به‌ڵام پشتم به هه‌ستى خۆم ده‌به‌ست.
له دواى درووستبوونى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) و بڵاوبوونه‌وه‌ى ناوبانگى ئه‌و هێزه كوردييه به هۆى سه‌ركه‌وتنه‌كانى به‌سه‌ر داعشدا، ژماره‌يه‌كى به‌رچاو له هاووڵاتيانى بيانى له ئه‌وروپا و وڵاتانى خۆرئاواوه روويان كردووه‌ته ريزه‌كانى ئه‌و هێزه و له دژى داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ن.