راهێنه‌ری نوێی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ ده‌ستنیشان كرا
دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی تانا مارتینۆ له مه‌شق و راهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌م وڵاته راهێنه‌رێكیان ده‌ستنیشان كردووه، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنی كۆتایی.
ئارماندۆ پێرێز، سه‌رۆكی نوێی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئارجێنتینا، له لێدوانێكدا ئاشكرای كرد كه ئه‌وان ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه‌ی مارسیلۆ بێلسا بۆ پۆستی راهێنه‌رایه‌تی تانگۆ ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت: له‌مباره‌یه‌وه گفتووگۆیه‌كی سه‌ره‌تاییمان له‌گه‌ڵ بێلسا كردووه.
پێرێز ده‌شڵێت: ئێمه متمانه‌یه‌كی گه‌وره‌مان به بێلسا هه‌یه، پێشتر ئه‌زموونمان له‌گه‌ڵی هه‌بووه كاتێك له نێوان ساڵانی 1998 تا 2004 راهێنه‌ری ئارجێنتینا بووه.
بێلسای ته‌مه‌ن 61 ساڵ، پێشتر وه‌ك به‌رگریكار بۆ ماوه‌ی ساڵێك له 1979 تا 1980 یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا كردووه، وه‌ك راهێنه‌ریش یاریی بۆ یانه‌كانی نیوزئۆڵد بۆیز، ئیسپانیۆل، ئاتڵێتیكۆ بلبا، مارسیلیا كرد، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ش به فه‌رمی بووه واژۆی له‌سه‌ر گرێبه‌ستی یانه‌ی لازیۆ كرد، به‌ڵام ته‌نیا دوای 2 رۆژ گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، به‌ڵام هێشتا به فه‌رمی بێلسا و لازیۆ ده‌ستبه‌رداری یه‌كتر نه‌بوون.