سوودانی: هیچ بڕیارێک سەبارەت بەدەستبەرداربوون لە زەوییەکانی عێراق نەدراوە
K24 - هەولێر
سەرۆکوەزیرانی عێراق دووپاتیکردەوە، کە تا ئێستا هیچ بڕیارێک سەبارەت بە دەستبەرداربوون لە زەوییەکانی عێراق نەدراوە، هاوکات داوای لە هاووڵاتیان کرد هاوکاری حکومەت بکەن بۆ کەمکردنەوەی خراپ بەکارهێنانی تۆڕەکانی ئاو.
ئەمڕۆ یەکشەممە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق راستەوخۆ لە رێگەی پرۆگرامی ئەلوەتەن وەلناس، قسەی لەگەڵ هاوڵاتیان کرد و گوتی: "قسەکردن لەسەر رادەستکردنی زەوییەکانی عێراق ئامانجی چەواشەکردنی رای گشتی و ساختەکردن و شێواندنی راستییەکانە"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "لە دوای ساڵی 2003ەوە هیچ بڕیارێک سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی زەوییەکانی عێراق نەدراوە لەلایەن ئەم حکومەتە یان حکومەتەکانی پێشووەوە".
سەبارەت بە کەمی ئاویش، سەرۆک وەزیران دووپاتی کردەوە کە "هاوینی ئێستا سەختترین هاوینە کە عێراق پێیدا تێپەڕدەبن"، داوای لە هاووڵاتیان کرد هاوکاری حکومەت بکەن بۆ کەمکردنەوەی خراپ بەکارهێنانی تۆڕەکانی ئاو.
چەند رۆژێک لەمەوبەر عامر عه‌بدولجه‌بار، په‌رله‌مانتاری به‌سره حكومه‌تی عێراق به فرۆشتنی ئوم قه‌سر تۆمه‌تبار کرد و رایگه‌یاند، چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی فه‌رمیان به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه، کە جه‌خت له‌سه‌ر سازشكردن له مافه‌كانی دانیشتوانی ئوم قه‌سر له به‌رژه‌وه‌ندی كوه‌یت ده‌كه‌نه‌وه و باس له دوورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناحيیه له‌سه‌ر زێدی خۆیان بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نوێی دوور له هێڵی سنووری نێوان عێراق و كوه‌یت ده‌كه‌ن.
لای خۆیه‌وه ئه‌سعه‌د عیدانی، پارێزگاری به‌سره ئه‌و لێكدانه‌وانه‌ی ره‌تكرده‌وه و دووپاتیكرده‌وه، بابه‌ته‌كه له‌لایه‌ن پهرلهمامنتارانهوه بۆ مه‌به‌ستی سیاسی شێوێندراوه و ده‌ڵێت: عێراق و كوه‌یت له ساڵی 2013 له‌سه‌ر دروستكردنی خانووی تایبه‌ت بۆ ئه‌و خێزانه عێراقییانه له‌لایه‌ن كوه‌یته‌وه رێككه‌وتوون، پارێزگای به‌سره‌ش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاو و كاره‌با و رێگاوبانی دابینكردووه.