دوای شكسته‌كانی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا، گواردیۆلا هاته سه‌رهێڵ
له ماوه‌كانی رابردوو یانه‌كانی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید له پێناو كڕینی ئه‌ستێره‌یه‌كی لاو نوێنه‌ره‌كانیان بۆ وڵاتی به‌رازیل نارد بوو، به‌ڵام هه‌ردووكیان له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه شكستیان هێنا، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا گواردیۆلای راهێنه‌ری مانچێسته‌ر سیتی بۆ كڕینی هاتۆته سه‌رهێڵ.
تۆڕی هه‌واڵی ESPNـی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه گواردیۆلای راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی بۆ كڕینی گابرێل خیسێسی هێرشبه‌ری پاڵمیراس راسپاردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ئاماده بڕێكی زیاتر له‌و پاره‌یه ته‌رخان بكات كه دوو یانه گه‌وره‌كه‌ی ئیسپانیا پێشكه‌شیان كرد بوو، ره‌نگه ئه‌مه‌ش ئه‌ركی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه بۆ تیپه‌كه‌ی گواردیۆلا ئاسانتر بكات.
میدیاكانی به‌رازیل ئه‌م یاریزانه به هاوشێوه‌ی نێیمار وه‌سف ده‌كه‌ن، به‌ڵام خیسێس له دوایین لێدوانی‌دا رایگه‌یاند من عاشقی رۆناڵدۆی گه‌وره‌م و خۆم به جێگره‌وه‌ی ئه‌و ده‌زانم و شێوازی یاریكردنیشم له ئه‌و نزیكه.
گابرێل خیسێسی ته‌مه‌ن 19 ساڵان، سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی له یانه‌ی پاڵمیراس بووه و هێشتاش له‌و یانه‌یه ماوه‌ته‌وه، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی به‌رازیلیشه.