ڤیدیۆ...گۆڵپارێزێک دوای "فێڵێکی جادوویی" لێدانێكی پێناڵتی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
له یاریی نێوان یانەی تایگرێس ئۆناڵی مەکسیکی و ڤانکۆڤه‌ری كه‌نه‌دی له قۆناغی 32ـی جامی رابیته‌ی كۆنكاكاف، گۆڵپارێزی یانه مه‌كسیكییه‌كه فێڵێكی جادوویی و سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی كرد و تیپه‌كه‌ی له‌كاتی لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان رزگار كرد.
یارییه‌كه له كاتی ئاسایی به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه هه‌ردوولا په‌نایان برده به‌ر لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان.
پێش ئەوەی یەکێک لە لێدانی پێناڵتییه‌كان جێبەجێ بکات، ناهوێل گوزمان گۆڵپارێزی یانەی تیگرێس ئۆناڵ جوڵەیەکی سەیر و سەمەرەی کرد، "فێڵێکی جادوویی" كرد كاتێك دەستەکانی خستە ناو دەمی و دواتر دەستی کرد بە دەرهێنانی پارچه‌یه‌كی درێژ لە دەمی، تا بە تەواوی دەریهێنا.
ناهوێل گوزمان، گۆڵپارێزی تەمەن 37 ساڵ، سەرکەوتوو بوو لە ڕزگارکردنی لێدانە سزایەکە و سەرکردایەتی تیپەکەی کرد بۆ سەرکەوتن بۆ قۆناغی 16ـی پاڵەوانێتییەکە.
Tigres keeper Nahuel Guzmán out there doing magic tricks before making saves in penalty shootouts 🤣
— B/R Football (@brfootball) August 5, 2023
(via @TigresOficial)pic.twitter.com/EkmZfN7DcC