ئه‌م وێنه‌یه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیای گریاند
K24 - هه‌ولێر:
سایتی هه‌واڵی توركیا پۆست، وێنه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له‌كاتی هه‌وڵی كوده‌تای سه‌ربازی هه‌فته‌ی رابردووی توركیا گیراوه و نووسیویه‌تی: "ئه‌و وێنه‌یه سه‌رۆك وه‌زیرانی گریاند".
بن عه‌لی یه‌ڵدریم، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، له باره‌ی وێنه‌كه، بۆ رۆژنامه‌ی "یه‌نی بهرلیك" گوتی: "له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ژنێكی باڵاپۆش، بارهه‌ڵگرێك لێده‌خوڕێت و ژنێكی دیكه‌ش له ته‌نیشتییه‌وه سه‌ركه‌وتووه، له دواوه‌ی بارهه‌ڵگره‌كه‌ش، كۆمه‌ڵێك گه‌نجی تێدایه، كه له دژی كوده‌تا وه‌ستاونه‌ته‌وه و ئه‌و كاره‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه، بۆیه له كاتی بینینی ئه‌و وێنه‌یه فرمێسك بهچاوهكانمدا هاته‌خواره‌وه".