سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له شه‌وی كوده‌تا له كوێ بوو
چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه كرد
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بینالی یلدرم رایگەیاند بە دوای وەڵامی ئەو پرسیارە ده‌گه‌ڕێت كه له‌كاتی روودانی كوده‌تای سه‌ربازی، بۆ میت ئاگاداری نه‌كردۆته‌وه.
یلدرم له پرۆگرامێكی ته‌له‌فزیۆنی رایگه‌یاند هێزی سه‌ربازی بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كانی توركیا ده‌گوازرێنه‌وه و رێوشوێنی ریشه‌یی ده‌گرنه به‌ر و لیوای پاسه‌وانی سه‌رۆك كۆماریش هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه، كه ده‌ستیان هه‌بووه له هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گای TRT.
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا سه‌باره‌ت به شه‌وی كوده‌تای 15 ته‌موز كه سه‌رقاڵی چی بووه و چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه كرد گوتی: "یه‌كه‌مجار ویستم به‌ره‌و بنكه‌ی گۆكچه‌ن سه‌بیحا له ئیستانبوڵ بڕۆم، دواتر براده‌ران گوتیان ئه‌و شوینه ده‌كرێته ئامانج ، به‌بێ ده‌نگی چووینه ئیستیقامه‌تی ئه‌نقه‌ره، به‌م شێوه‌یه بڕیارماندا بچینه ئه‌نقه‌ره، به‌ڵام كاتێ كه له ماڵ ده‌ركه‌وتین و چووینه سه‌ر شه‌قام به‌ره‌وڕوی تانكه‌كان بووین، به ئاماژه‌پێدان داوایان له ئیمهكرد راوه‌ستین، بۆ ماوه‌یه‌ك راوه‌ستاین. ته‌ماشامان ده‌كرد، پاش كه‌مێك رویشتن، جاده‌كه فراوانتر بوو، به‌خێرایی له‌وێ دوور كه‌وتینه‌وه.
گوتیشی 10 خولهك پاش ئه‌وه‌ی كه له پردی بۆغازچی ئیستانبوڵ تێپه‌ڕین، پرده‌كه داخرا و كوده‌تاچییه‌كان حوكمی سه‌ربازییان له‌وێ راگه‌یاند و هۆشداریان دایه خه‌ڵك كه بۆ ماڵه‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه.

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه میت، حكوومه‌تی له كوده‌تای سه‌ربازی ئاگادار نه‌كردووه، یلدرم رایگه‌یاند بۆ خۆشم به‌دوای وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌گه‌ڕێم. بۆ هه‌ر شتێك به به‌رده‌وامی سه‌رۆك كۆماریان ئاگادار ده‌كرده‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئاگامان له پرۆسه‌كه نه‌بوو.
له به‌شێكی تردا گوتی ته‌واوی هێزه سه‌ربازییه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار ده‌گوزارێنه‌وه و رێوشوێنی ریشه‌یی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌گرینه‌وه و هه‌موومان پێكه‌وه ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌بینین.
سه‌باره‌ت به رێكخستنی بواری سه‌ربازی و پاسه‌وانانی ئه‌ردۆغان گوتی فه‌رمانده‌یی سوپا پێویسته سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت بمێنیته‌وه، كه له قوناغی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تیدا، بۆ سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی توركیا ده‌به‌سترێنه‌وه.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌ندامانی تیمی پاسه‌وانانی سه‌رۆك كۆمار به‌شێك بوون له‌وانه‌ی كه له شه‌وی كوده‌تا هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر كه‌ناڵی TRT رایگه‌یاند بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی سه‌رۆك كۆمار دراوه و ئیدی پێویستیمان به‌و یه‌كه‌یه نییه.
له به‌شێكی تردا سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا گوتی جه‌ندرمه ده‌خرێته سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ، كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ ده‌كرێت.