لە منبج ناوچەیەكی تر رزگاركرا

شوێنێكی ستراتیژییه‌

K24 – هه‌ولێر

له‌ شارۆچكه‌ی منج گه‌ڕه‌كێكی سه‌ره‌كی شاره‌كه‌ له‌ چه‌كدارانی داعش رزگاركرا، كه‌ رۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌بێت بۆ كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی شاره‌كه‌.

شه‌وی رابردوو شه‌ڕ و پێكدادانێك له‌ نێوان شه‌ڕڤانانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج و چه‌كدارانی داعش روویدا، كه‌ له‌ ئه‌نجامدا گه‌ڕه‌كی "ئه‌لبه‌ناوی" له‌ لایه‌ن شه‌ڕڤانانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج كۆنترۆڵكرا.

گه‌ڕه‌كی ئه‌لبه‌ناوی له‌ شوێنێكی ستراتیژی مبنجه‌، كه‌‌ له‌ باشووری سه‌نته‌ری شاره‌كه‌ و رۆژهه‌ڵاتی گه‌ڕه‌كی "ئه‌لحه‌زاونه‌" هه‌ڵكه‌وتووه‌.

ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی منبج به‌ پشتیگری هه‌وایی هاوپه‌یمانان له‌ رۆژی یه‌كی مانگی حوزه‌یرانی رابردوو ده‌ستیپێكردووه‌، كه‌ تا ئێستا زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری شاره‌كه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی سوریا دیموكراتیك كۆنترۆڵكراوه‌ و له‌ شه‌ڕی دژی داعش و هه‌روه‌ها پێكه‌وه‌ به‌ستنی هه‌رێمه‌ كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستانی پێگه‌یه‌كی ستراتیژی هه‌یه‌.