سوپای پاسداران: ئەمریكا و سعوودیە ئاسایشی ئێران تێكدەدەن
"بەرپرسانی سعوودیە لە ئەڵمانیا لەگەڵ ھاوسەرۆكی پژاك كۆبونەتەوە"
K24 - ھەولێر
جێگری فەرماندەی قەرارگای سەیدوڵشوھەدای سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێ دژبەرەكانی ئێران لە ئەڵمانیا و وڵاتانی دەورووبەری ئێران ئامادەكاری بۆ ھێرشكردنە سەر ئێران دەكەن و ئەمریكا و سعوودیە سەرقاڵی تێكدانی ئاسایشی ئێرانن.
مەجید ئەرجومەندفەر جێگری فەرماندەی قەرارگای سەیدوڵشوھەدای سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند: "ئەمریكا و سعوودیە دژبەرەكانی ئێران لە رێگەی وڵاتانی دەورووبەر بۆ ھێرشكردنە سەر ئێران ئامادە دەكەن".
ئەرجومەندفەر دەشڵێت: "بەرپرسانی سعوودیە لە ئەڵمانیا لەگەڵ رەحمان حاجی ئەحمەدی ھاوسەرۆكی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك)یش دانیشتوون و دەیانەوێ ھێرش بكەنە سەر سنوورەكانی ئێران".