دووكان.. به درۆن هێرشكرایه سه‌ر ئۆتۆمبێلێك

K24 - سلێمانی:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له سلێمانی، له قه‌زای دووكان به درۆن هێرش كرایه سه‌ر ئۆتۆمبێلێك.
هاوژین جه‌مال په‌یامنێری كوردستان24 له سلێمانی رایگه‌یاند، له قه‌زای دووكان به درۆن هێرشكراوه‌ته سه‌ر ئۆتۆمبێلێك و به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان دوو كه‌س برینداره.
سیروان سه‌رحه‌د قایمقامی قه‌زای دووكان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، به درۆن هێرشكراوه‌ته سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی جۆری جێب لاریدۆ له رێگه‌ی دووكان بۆ قه‌زای خه‌له‌كان، له نزیك گوندی قه‌ڵاته، دوو سه‌رنشینی تێدابوو و یهكێكێان خه‌ڵكی سووریایه و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌یه و هه‌ردووكیان بریندارن و گواسترانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
قایمقامی دووكان هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، بۆ یه‌كه‌مجاره له‌و ناوچه‌یه رووداوی هاوشێوه رووبدات، به زووترین كات تیمی ته‌ندروستی و به‌رگری شارستانی گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كه و برینداره‌كانیان گواستووه‌ته‌وه.
رۆژی 6ـی ئه‌م مانگه‌ش فڕۆكه‌یه‌كی توركیا له چه‌مانكێ ئۆتۆمبێلێكی كرده ئامانج تێیدا هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی ئالان ئیسماعیل شه‌هید كرا كه پێنج مانگە ھاوسەرگیری کردووه و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوو.