میلیشیایه‌كی شیعی: نابێت پێشمه‌رگه به‌شداری شه‌ڕی موسڵ بكات
به‌شداری حه‌شدی شه‌عبی ڕێگه له پاوانخوازی پێشمه‌رگه ده‌گرێت
K24 – هه‌ولێر:
میلیشای چه‌كداری " عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق" هۆشداری له‌باره‌ی به‌شداری هێزی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی موسڵ ده‌دات و پێشمه‌رگه به پاوانخواز ناو ده‌بات.
ئه‌و میلیشیا چه‌كدارییه له ڕێگه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی گوته‌بێژه‌كه‌یه‌وه ڕایگه‌یاندووه" پێشمه‌رگه پاوانخوازن و چاویان بڕیووه‌ته خاكی موسڵ، بۆیه پێویسته ڕێگه به به‌شداریكردنیان نه‌درێت له پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ.
جه‌واد ئه‌لتیباوی" گوته‌بێژی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه" به‌شداریكردن به هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ،ده‌بێته هۆی زووتر ئازادكردنه‌وه‌ی شاره‌كه و ڕیگه له‌و لایه‌نانه‌ش ده‌گرێت كه چاویان بڕیووه‌ته خاكی موسڵ.
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و میلیشیا چه‌كدارییه‌كانی عێراق، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌ی ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌دا، به شێوازی جۆراوجۆر لێدوان له‌باره‌ی به‌شداری هێزه‌كان و ڕێگه نه‌دان به به‌شداری پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.
به‌ڵام وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دوێنێ له راگه‌يه‌ندراوێكدا وه‌ڵامى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراقى دايه‌وه و رايگه‌ياند، له‌و ناوچانه پاشه‌كشێ ناكه‌ين كه له ماوه‌ى رابردوودا رزگارمان كردوون.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاشكرايكردووه، ته‌نيا له شارى موسڵ پاشه‌كشێ ده‌كه‌ن دواى ئه‌وه‌ى رزگار كرا له ده‌ستى داعش.
له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقیشه‌وه، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی كردبوو.