به وێنه: ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌غدا
زیاتر له 30 كوژراو و بریندار هه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
له‌م وێنانه‌دا وێرانكاری شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به‌غدا ده‌بینرێت، كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له مه‌یدانی "عه‌ده‌ن" ی باكوری پایته‌ختی عێراق، ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كوژران و بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌باره‌ی ژماره‌ی قوربانییه‌كانه‌وه ڕایگه‌یاند، 60 كوژرا و بریندار به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه خۆكوژییه هه‌یه، به‌ڵام ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز له دواین زانیاری‌دا ده‌رباری ژماره‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه، نوسیویه‌تی" تا ئێستا "6" كه‌س كوژراون و 21 كه‌سی دیكه‌ش بریندارن.
ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای ته‌قینه‌وه‌كه، داعش له ڕێگه‌ی ئاژانسی "ئه‌لئه‌عماق" به‌رپرسیارییه‌تی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه ڕاگه‌یاند" كه خۆكوژێكی سه‌ر به‌و گروپه له‌ڕێگه‌ی پشتێنه‌ی بۆمبهكرا، خۆی له‌و مه‌یدانه‌دا ته‌قاندووه‌ته‌وه.
.jpg)