حكومه‌تی سوریا ئاماده‌یی خۆی بۆ دانوستان راده‌گه‌ینێت
به‌بێ مه‌رجی پێشوه‌خت و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی ئاماده‌یه
K24 – هه‌ولێر
حكوومه‌تی سوریا ئاماده‌یی خۆی بۆ دانوستانی بێ مه‌رجی پێشوه‌خت و بێ دەستێوەردانی دەرەكی له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن راده‌گه‌ێنێت، كە تەنیا دانوستانی ناوخۆیی سورییه‌كان بێت بە پشتگیری نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمەڵی نێودەوڵەتی.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا پێشوازی له لێدوانه‌كانی پاش كۆبوونه‌وه‌ی كێری له روسیا كرد و به رێككه‌وتنی ئه‌مریكا و روسیا له شه‌ڕی داعش و به‌ره‌ی نوسره وه‌سفیكرد.
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا رایگه‌یاند حكومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی قه‌یرانی سوریا و دانوستان له‌گه‌ل ئۆپۆزسیۆن ئاماده‌یه و ئاماژه به دانوستانی ناوخۆیی سوریا كرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه مه‌رجی پێشوه‌خت دابنرێت یان ده‌ستێوه‌ره‌دانی ده‌ره‌كی بكرێت، ته‌نیا باس له پشتیگری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن ده‌كات.